وتووێژ:ڕۆبەرت دێ نیرۆ

پێویستە ئەو لکاندنە نالکاوە نەمێنێت، نازانم چۆن دوو وشە ئەنووسێنن بەیەکەوە بەبێ ئەوەی بچێتە سەر یەک. بەهەرحاڵ پێویستە بکرێت بە ڕابێرت دینیرۆ، ئەو (دێ) ـیەش هەڵەیە! واتە دێنیرۆ نییە دینیرۆ یە. بژین --برووسک ٢٣:١٠, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە بڕوای من دەبێ بگوێزرێتەوە بۆ ڕابێرت دێ نیرۆ. (وەکوو واشینگتن دی سی)--:)چالاکلێدوان ٢٣:٥٤, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ، ڕابێرت دێ نیرۆ باشترە؛ خودی ئینگلیزییەکەش وای نووسیوە. کاک برووسک! بۆ ئەو لکاندنە نالکاوە (بەڕاسی شتێکی جوانت وت :)) کاتێ کیبۆردەکەت کوردییە ، کلیلی Alt بگرە و 0157 بنووسە.--Aza ٠٧:٢٣, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕابێرت یان ڕۆبەرت دەستکاری

بۆچی ناوەکە بە هەڵە نووسراوە، خۆی ناوی ڕۆبەرتە، بۆ کراوە بە ڕابێرت: Robert de niro پێویستە خودی ناوەکان وەکوو خۆیان بنوسرێنەوە نەک بیگۆڕین بەو شێوەیەی کە لەدەڤەری من یان دەڤەرەکەی تۆ ئاخاوتنی دەکەن. --ئاراس نوری ١٣:٤٩, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

با هەردووکی ببێت.--Aza ١٤:٥١, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەگەرچی لەوانەیە تەنھا لە زمانی عەرەبیدا بە robert بڵێن ڕۆبەرت، ئەگەر پێتان وایە ئەوەش باوە، دانانی ڕەوانکەر بۆی بەست بوو. بەڵام ئەگەر پێتان وایە «ڕابێرت» ھەڵەیە و «ڕۆبەرت» یان «ڕۆبێرت» ڕاستە ڕێگەکەی لێدوانە نەک گواستنەوەی دەستبەجێ.--MarMzok لێدوان-- ١٨:٢٤, ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
من بە ڕابێرت گوێم لێ نەبووە قەت، بە ئەڵمانی و ئینگلیزی ڕۆبەرت یان ڕۆبێرت، دەیخوێننەوە. سوپاس. --ئاراس نوری ١٢:٥٢, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

منیش هاوڕام ئەبێ ئەم ناوە بگۆڕدرێت لە زۆر هاوڕێی ینگلیزیش پرسیارم کردووە هەر دەڵێن (o) بە و یان ۆ دەخوێنرێتەوە نەک ئەلف. لەگەڵ ڕێز barham ٢٠:١٤, ١٥ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕۆبەرت دێ نیرۆ".