وتووێژ:ڕادەدار

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن هیوا

هاوڕێیان لە کتێبەکانی باشوور بۆ (چندجملەای) Polynomial ڕادەدارـیان داناوە، بۆ تێرم (جملە)، ڕادە. هەر وەک دەزانن، وتاری ئامانج(Limit)ـمان گۆڕی بووەتە ڕادە، ئێستا دوو چەمکی جیاواز یەک ناویان هەیە، تووشی کێشە بووینە، ناکرێ هەردووکیان ڕادە بن! لە فەرهەنگی زانستی تاریق وەیسی پۆلینۆم و چەندفورموولەیی نووسیوە بۆ Polynomial. ڕادەش تێرمی ئینگلیزی وەک خۆی داناوەتەوە. بە ڕای ئێوە چ بکەین؟ Şûşe وتووێژ ‏١١:٣٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم بۆچی Limit گۆڕدراوە بۆ ڕادە! لە باشوور ھەر دەڵێن «ئامانج». گەر شتێکی گونجاو نەدۆزرایەوە، دەبێ پەڕەیەکی ڕوونکردنەوەیان بۆ دروستت بکەین و وتارەکانیش یەکێکیان یان ھەردووکیان لەناو جووت کەوانەیەکدا ڕوونکردنەوەیان بۆ بدەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕوونکردنەوە کێشەکە چارەسەر نابێت، @ئارام بکر: ناکرێت لە هەموو دەقەکاندا ڕوونی بکەینەوە، ئەو دوو زاراوە هەردووکیان لە بیرکاریدان، ڕوونکردنەوە هەڵە نەکەم کاتێک دادەنرێت کە لە دوو لقی جیا یەک ناو هەبێت. دەڵێن لە بیرکاریدا ئەوایە و بۆ نموونە زمانناسیدا بەم شێوە. ئێستا حد چندجملەای ها باسێکە لە بیرکاریدا، ڕێک لەپەنای یەک هاتوون! بەپێی ئەو ناوانەی لێرە دانراون، دەبێتە ڕادەی ڕادەدارەکان! ڕادەی یەکەم Limit ـە و ڕادەی دووهەم مەبەست تێرمـە. دەبێت یەکیان بگۆڕین. یان ئامانج وەک خۆی دانێینەوە یان بۆ Polynomial ناوێکی تر دانێین. لە وتووێژی ئامانجیش هاوڕێیان باسیان کرد، ڕادە گونجاوترە بۆ (Limit)، با هاوڕێیانی وتووێژ:ڕادە (ماتماتیک) بانگ بکەینەوە بزانین ڕای ئەوان @Serchia:، @Pirehelokan:، @Calak:، چییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٦، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ببوورە! من شتێکم بە مێشکدا نایەت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ بەرانبەری (Limit) پێشنیازی (سنوور) دەکەم، ھەڵەنەبم لە کتێبەکانیش بینیومە. سەرچیا‏١٦:٤٤، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کتێبەکان ڕاستن، ئامانج تەواوە، ویکیپیدیا مەوسوعەیە نەک شوێنی زیادکردنی وشە و زانیاری کەس. کە وشەکە نەبێ شتێکی ترە. هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٤١، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕادەدار".