وتووێژ:چۆروم

دوایین لێدوان: ٦ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی چۆروم

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر چۆروم. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:١٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی چۆرومم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٣٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆروم

دەستکاری

سڵاو

لە بابەتى چۆروم بڕگەى (کورد لە چۆروم)م زیاد کرد وەک بەشێک لەم بابەتە لە دوو سەرچاوە وەرگرت کە ئەوانیش لە چەندین سەرچاوەى جیاوازدا زانیارى بەپێزیان هەڵێنجاوە.. کەچی زیادکردنەکەم لەلایەن کاک ئارام هەڵوەشێنراوە ..

ناکرێ بزانم بۆ؟ Burhan br (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Burhan br: لە کورتەی دەستکارییەکەم لێرە ھۆکارەکەم نووسیوە. وتارەکەت بە دەقێکی زۆر زۆر درێژ و بە زۆر کورداندبوو و ویکیی ئینگلیزیشت کردبووە سەرچاوە کە بە یەک وشەش ناوی کوردی تێدا نەبوو و ئینجا چاوێکیش لە وپ:وسبن بکەن. پی دی ئێفێکیشت کردبووە سەرچاوە کە بەستەرەکەی بەردەست نەبوو. ببوورە، دەستکارییەکەت شایەنی مانەوە نەبوو. تکایە وپ:دسب و وپ:ئنبس ببینن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٣٣، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو
دیارە بابەتەکەت باش سەرنج نەداوە دوو سەرچاوەم هەڵبژارد کە یەکێکیان ویکی بوو ناوى ئەو گوندانەى تیایە کە کوردنشینن لە چوروم بۆ نموونە:[١]سەرچاوەکەى تر گۆڤارى کوردانى ناوەڕاستى ئەنادۆڵە : (بیرنەبوون) پەیوەستە بە مێژووى پەیدابوونى لە دەقەکەى کەڵکى لە چوار سەرچاوە وەرگرتووە:</nowiki>
١. مێژوونووس ئەمین زەکی بەگ و کتێبە ناودارەکەى لەسەر کورد
٢. نووسەرى کورد (نوح ئاتەش) و کتێبەکەى (“Batı Kürtleri Gerçekliği ve Çözüm Perspektifleri üzerine sesli düşünceler)
٣. میهرداد ئیزەدى: کورد، ئیستانبول ٢٠٠٤. (وەرگێرڕاو)
٤. شەریف قورقماز (تێزى دکتۆرا) Çorum İdari, Sosyal ve Ekonomik Yapısı Tanzimat- II. Meşrutiyet Gazi Üniv.-2003 (گۆڤارى بیرنەبوون ژمارە ١ ساڵى ١٩٩٧ لا ١٣-٢١)
٥. رۆهات ئالەکوم، Orta Anadolu Kürtleri ، بڵأوکراوە ئەپیک ستۆکهۆڵم . ٢٠٠٣
٦. سایتى ناودێرى نیشانیان(Nişanyan, www.nisanyanmap.com, İbrahim Satılmış, Barikatlar Düşerken, Ozan yayıncılık-Anı, 2013). کە ئەرشیفێکى گرنگی مێژوو و دانیشتووانى گوند و شارەکانى تورکیایە و پشت بە بەڵگەنامەکانى دەوڵەتى عوسمانلى بەستراوە.
من لە مێژە لە ویکی شت بڵاو دەکەمەوە و لە ساڵى ١٩٨٤ەوە بە کوردى دەنووسم
لەگەڵ رێزدا 82.199.222.6 ‏١٦:١٨، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Burhan br نازانم ئەم ئای پییە تۆ بوویت یان نا، بەڵام بانگی تۆ دەکەم. پێشتریش جوان لە دەستکارییەت وردبووبوومەوە. وەک وتم ئەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی نابێتە سەرچاوە. ئەو پی دی ئێفەی دات نابوو کە https://birnebun.eu/hejmar/birnebunweb73.pdf بەستەرەکەی بوو، نادۆزرێتەوە و ئەرشیڤەکەشی ھیچ پیشان نادا. ئەم سەرچاوەگەلەی لێرە دات ناون ئاماژەت پێیان نەداوە. تکایە بۆ دانانی سەرچاوەکان بە شێوەی وپ:ئنبس چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکە. ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە لە وتارەکە نابینم؛ تۆ لێرە (نەک لە وتارەکە خۆی) سەرچاوەگەلێکی کوردیت ڕیز کردووە و ئێ بێگومان «کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە» و دەبێ سەرچاوەی تری ناکوردیش وەک سەرچاوە تورکییەکان دانرێن تا بزانین ئەوان چییان لەسەر ئەم شوێنە وتووە تا وتارەکە بێلایەن بێ. تکایە وەک دوژمنێک سەیرم مەکە من ئەمە بۆ ھەر وتارێک دەکەم کە بکەوێتە بەرچاوم چونکە ئەگەر دەقێکی درێژی بێسەرچاوە دانێی کە خۆت دەڵێی ڕاستە و دروستە، بەڵام چوار ڕۆژی تر من یا کەسێکی تر کە خوێندمانەوە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی نەبوو یانیش ھەر بێسەرچاوە بوو، ئەوا چۆن ویکیپیدیا بە سەرچاوە قبووڵ بکەین؟! سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیا، بەڵام ئەو دەستکارییەت بەو شێوەیە شایەنی مانەوە نەبوو بۆیە، پووچەڵم کردەوە، بەڵام ئەگەر کێشەکانی چارە بکەیت، ئەوا دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چۆروم".