وتووێژ:پەرەسەندنی بەردەوام

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

ئەم ناوەتان پێ چۆنە؟پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٣٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پەرەپێدانی بەردەوام باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٦، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

من پێم وایە پەرەسەندنی بەردەوام تەواوە. مادیوتووێژ (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٤) ‏١١:١٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پەرەسەندن یانی خۆی پەرەی پێدەدرێ (بە فارسی دەبێتە توسعە یافتن). بەڵام پەرەپێدان دەبێ خۆت پەرەی پێ بدەی (توسعە دادن). لێرەدا مەبەست مانای دوومە کە لە وتارەکەشدا ھاتووە: «دابین کردنی پێویستییەکانی خەڵکی سەردەم...» یانی بە فارسی مەبەست «توسعە دادن پایدار»ە نەک «توسعە یافتن پایدار». پیرەھەڵۆی بەرێز تۆ خۆت چۆنی بۆ دەچی؟ مەبەست کامەیە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ سەرنجەکانتان، من ڕووی پرسیارەکەم زیاتر لە سەر بەردەوامەکە بوو، کە وا بوو ئێوە بەردەوامتان بە دڵە بۆ sustainable. ئایا وشەی دیکە یان وشەی باشترمان هەیە؟ چون ئەم کێشەیە لە فارسیدا هەیە و بۆ هەردووی sustainability و stability هەر پایداری دەنووسرێت کە زۆر نالەبارە! لە ئێستەدا وابزانم پەرەپێدانی بەردەوام باشتر بێت. هەرچەند ئەمە لە ئاستی سەواد و زانیاریی مندا نیە. بەڵام هەردووکیم گووگڵ کرد و بینیم کە پەرەپێدانی بەردەوام زیاتر بە واتای sustainable development هاتوە. ئەگەر گواستمانەوە با پەرەسەندنی بەردەوامیش ڕەوانکەرێکی ببێت، سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: من خۆم لەسەر دانانی بەرامبەری گونجاو بۆ وشە زۆر ھەستیارم. بۆ وشەی sustainable سەیری زمانە دراوسەکانمان کرد. بۆ نموونە لە تورکی ئازەربایجانیدا نووسرابوو davamlı کە بە مانای دەوامدارە و ھەر بە مانای بەردەوامی خۆمانە. لە ئوزبەکی barqaror ھاتووە کە لە کوردیشدا ھەیە و دەڵێن بەرقەرار. پێم وایە بە جۆرێک ئەمە باشتریش بێ و لێرەشدا لە پەنای گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام، بیناسازى بەرقەرار (Sustainable construction) ھاتووە.
خۆم پێم وایە بەرقەرار بۆ sustainable گونجاوترە و بەردەوام بۆ constant, continual باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەرەسەندنی بەردەوام".