وتووێژ:پیتەوا

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو، @Aram:، @Aza:، @Calak: لە چەند فەرهەنگدا گەڕام ئەم وشەیە نادۆزمەوە، ئایا کوردییە؟ کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @کاردۆ جاف: بەڕاستی من نازانم. لە ڤەژینبووکسیش گەڕام و ھیچی بۆم نەدۆزییەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە چەن ساڵ لەمەوبەر باسمان کرد. وا بزانم لەگەڵ کاک چالاکدا، ئێستا نازانم پەڕەی لێدوانەکەی لە کوێ بوو! ئەیدۆزمەوە بۆت. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دۆزیمەوە. ئەوەیە. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس @Aza:، خەریکی وەرگێڕانی چەند بابەتم پێویستم بەم وشەیە بوو.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٣٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@کاردۆ جاف: بەشکەم وشەیەکی تری بۆ پەیدا بکەین. پیتەوا عەیبی ئەوەیع لە ھیچ فەرھەنگێکدا نییە. وا دیارە تیمی کاک ماجد ڕۆحانیش دەسبەرداری بوون، چونکە نییە لە ناو فەرھەنگە نوێکەیاندا. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aza: گیان، بەباشی لێت تێدەگەم و تاڕادەیەکیش لەگەڵتم بەڵام چەند بابەت هەیە: ١ـ هەر زمانێک پێویستی بە خزمەتە کە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن بۆ نموونە فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی لە تاران کە ئەم ئیشە بۆ فارسی جێبەجێ دەکەن و بووجەیان بە ئەندازەی وەزارەتخانەکان دەبێ، جا کاکە گیان کێیە ئەمە بۆ کوردی بکا نیمچە حکومەتێکمان هەیە لەو دیو کە بۆ هەموومان سەلماوە کە ناتوانن یان نایکەن. دە باشە چارەسەر چییە؟ ئەم کارە ئەرکی ئێمە نییە و ناشتوانین وەکوو خۆی جێبەجێی بکەین بەڵام ئەوەی کە دەتوانین و نایکەین بەڕای من غەدرە لە خۆمان. وشەیەک کە لە ڕووی زمانەوانییەوە دروست و تەواوە بۆ چی بەکاری نەبەین؟ کاکە ئەوان وشەسازی ناکەن ئەو مامۆستایانەی زمانی کوردیش کە فەرهەنگیان داناوە یان بیریان لێ نەکردووە یان بۆی نەچوونە بەڵام ئێمە ئێستاکە بۆی دەچین. مەرج نییە کە لە فەرهەنگەکاندا هاتبێ خەڵکی ئاسایی سەرنج لەم شتانە نادەن ئەوە دەمێنێتەوە بۆ خۆمان جا هەر کەسێک ڕەخنەی هەیە ئێمە وەڵامی دەدەینەوە. ٢ـ دووەم بابەت ئەوەیە کە میدیا بۆخۆی کاری حکومەتێک ئەکا. ویکیپیدیاش میدیایەکی بەنرخە بۆ ئێمە، کە من و تۆ وشەیەک دەنووسین بڵاو دەبێتەوە و سبەینێ خەڵکیش بەکاری دێنن. ئەم کارانە لە درێژ خایەندا خۆیان نیشان دەدەن. ٣ـ وشەی نوێ کە سەرەتا دروست دەبێ هەندێکیان زوو قبووڵ دەکرێن و هەندێکیان لە یەکەم بیستندا نالەبار دەردەکەون بەڵام ئەوانیش ئاسایی دەبنەوە. ٤ـ حاشا ئەگەر وشەیەکی تر هەبێ کە باوتر و شیاوتر بێ هەموومان دەیپەژرێنین بەڵام لەم بژاردەیەدا وانازنم هەبێ. ٥ـ ئەمڕۆکە زمانی کوردی بەنیسبەت زمانەکانی تر ناوەڕۆکی سفرە بەتایبەت لە سەر ئینترنێت بۆ نموونە بڕوانە [[١]] کاکە زمانی تورکی و فارسی پلەی پێنجەم و شەشەم زمانی جیهانیان بۆ دیاری کردوون لە ئەندازەی ناوەڕۆکدا جا چەندین زمان هەنە کە لەوان زۆرتر ئاخێوەری هەیە. من لەبیرمە دە ساڵ لەمەوبەر فارسی وەکوو ئێستای کوردی بوو. بەخوا ئەگەر ڕێکخراوەیییانە کار بکەین ئێمەش سەرکەوتنی گەورە چاوەڕوانمانە. بەڵام کاتێ زمان نەبێ من چۆن بنووسم ئێمە زۆربەی کاتمان لەبەر ئەم بابەتانە بە فیڕۆ دەچێ نابێ ئەوەندە سەخت بگرین. کاتێکمان نییە بەفیڕۆی بدەین. کە وشەیەک باشە با بەکاری بێنین لە درێژەی زەماندا باو دەبێ ئەگەر هێز و وزەمان لەسەر دروستکردن و پەرەپێدانی ناوەڕۆک بەکاربێنین. ببوورە کە زۆر قسە دەکەم بەڵام من بڕوام بەمانە هەیە بەڵام بە یەکگرتوویی زیاتر باوەڕم هەیە. جا چیتان پێ خۆشە لەگەڵتانم. ئەگەریش وشەی باشتر شک ئەبەن فەرموون. سپاس و ڕێز کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٩:١١، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@کاردۆ جاف: سپاس. ئەمانە ھەموومان ئەزانین. قسەم ئەوەیە وشەیەک کە پەسەند ئەکرێ ئەبێ مەعلووم بێ چییە و لە کوێ ھاتووە. پێویستە ئەقڵ ئەرێی لێ بدات. Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aza:، ئەگەر مانامان بۆ وشەیەکی نامۆ نەبێ یان دەبێ وشەسازی بکەین یا قەرزی بکەین لە زمانەکانی تر. ئێستاش وا نازانم بەرامبەری باشمان هەبێ، ئەگەر هەبێ بێگومان دای دەنەین. شتومەک، کاڵا، کەلوپەل یان هەروەک چالاک وتی دەتوانین بڵێین شتومتی سەرەکی. جا تۆ خۆت فەرمووت پیتەوا منیش لەگەڵیم ئەگەر وشەی باشتر نەبێ. جا خۆت چی ئەڵێی با وا بکەین.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٩:٥٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر پیتەوا پیت + ئە + وا بێ و ئەو پیتە ھەر پیت بە مەعنای خێر و بەرەکەت بێ، ئەوە پیتەوا بەرامبەرێکی زۆر باشە. بەڵام ئێمە لەوە دڵنیا نین. تەنانەت مەعلووم نییە ئەم وشەیە لە کام ناوچە بەبرەوە، یا ئەگەر داتاشراوە چۆن داتاشراوە. کاک چالاک پاشگری وا لە وشەی وشەی پێشەوادا کە لەگەڵ ئەمە قیاسمان کرد بە مانای «پا»یە و واتە کەسێک کە پێی لە پێشەوەیە. لە وشەی چواروا و چواروێشدا بەدی ئەکرێت. لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی pāda. بەم پێیە لەوە ناچێ بتوانین پیتەوا لەگەڵ پێشەوا قیاس بکەین. --Aza (لێدوان) ‏١١:٢٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بزانین کاک @Calak: بۆچوونی چییە؟ کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١١:٥٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دو وشەیە ئەو پاشگرەیان تێدایە. یەکیان پێشەوایە کە وێدەچێ بۆچوونەکەی کاک ئازا ڕاست بێ. یانی ئەمە یەکێک لە بۆچوونەکانە. نموونەی تر وشەی گۆروا-یە کە وا دیارە کەرتی دووەمی ھەر ئەو شتە بێ لە پێشەوادایە.
وشەکەی تر نانەوایە. ئەویش ئاوا پێکھاتووە: آمیزه‌ای از ﻧﺎن و *pāke > bā «پزنده، آنکه می‌پزد» بەپێی بۆچوونی پرۆفیسۆر ئاساتریان.
دەتوانین بەراوردیشی بکەین ئاردەوا، دۆخوا. ئایا پێشتر ئەم وشەیە جۆرێک خواردن بووە؟
بەو پێیە ئەگەر پیتەوا بێت و تازە دانرابێ، لە ڕووی ئەم دوو وشەیە ئەوە مانایەکی نییە. بەڵام کێشە ئەوەیە نازانین داتاشراوە یا نا. ئەگەر داتاشراو نەبێ شتەکە فەرق دەکا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پیتەوا".