وتووێژ:پرۆستاگلاندین

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Min.neel

@Sarchia Banokay: سەرچیاگیان، پرۆستاگلاندین، هۆرمۆن نیە، بەڵکوو هەندێک کار دەکات کە وەکوو هۆرمۆن وایە. مادیوتووێژ (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٧:٣٧، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس، بۆ چاککرنەوەکەت کاک مادی، من ئەمەم لە پەرتووکێکی باوەڕپێکراو کە پەرتووکی سیستەمی خوێندنە لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە، زۆر بەداخەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە، جێگای نیگەرانییە کە پەرتووکەکانمان کە نەوەی داھاتووی ئەم گەلەیان لەسەر پەروەردە دەبێت، بەم شێوەیە بن. داوای لێبوردنەکەم بۆ ھەر کەموکوڕتییەک لە وتارەکانم، لەوانەیە من کەسێکی پسپۆڕ نەبم لەو بوارانەی کە وتارم بۆیان زیادکردوون. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچیاگیان وا مەفەرموو، ئافەرین بۆ تۆ کە وا بە جوانی بەشداری ویکیپیدیا دەکەیت، ئێرە شوێنی سەلماندی ئەوە کە کێ ڕاست دەکات نییە، ئێمە گشتمان لێرە کار دەکەین تا لەیەکتر شتی تازە فێر ببین. مادیوتووێژ (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١١:٣٩، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پرۆستاگلاندین".