پرۆستاگلاندین
پڕۆستاگلاندین (بە ئینگلیزی: Prostaglandin) نێردراوێکی کیمیایییە وەکوو ھۆڕمۆن کاردەکات. لە شانەکانی لەشدا دروستدەبێت و لە شوێنی دەردانیدا کاردەکات، لە ترشە چەوری گۆڕاوەوە دروست دەبن. پڕۆستاگلاندینەکان کاریگەرییان لە بوارە جیاجیاکاندا دەردەکەوێت، وەک فراوانکردنی لوولەکانی خوێن، و گرژ و خاوکردنەوەی لووسە ماسوولکەکان، و ڕێکخستنی فرمانی گورچیلەکان.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/07/Prostaglandin_E1.svg/220px-Prostaglandin_E1.svg.png)
نیشانەکان
دەستکاریزۆر دەردانی پڕۆستاگلاندین دەبێتە ھۆی تالێھاتن و بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی پەستانی خوێن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- پەرتووکی زیندەزانی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرۆستاگلاندین تێدایە. |