وتووێژ:پارکی نەتەوەیی

(لە وتووێژ:پارکی نیشتمانیەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەگەر لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕانێکی ڕاستەخۆ بکەین، ناوەکە دەبێتە؛ پارکی نەتەوەیی یان باخی نەتەوەیی (بابەتی پارک و باخیش شایانی وتووێژە و دەبێت لە شوێنێک باس بکرێت!) بەڵام لە ڕاگەیاندنەکان «پارکی نیشتمانی» بەکاردێت. ئەم ناوە وەک خۆی بێت یان بی گۆڕین؟ سەرچیا‏١٣:٤٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بە پارک دەڵێن باخ لە کوردی؟ ھەڵبەتە باخچەش بە ھاو-واتای پارک بەکار دێت؟ چوونکە من بیستوومە بە پارک دەڵێن باخچە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٤٨، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
باخ گەر ڕێک ھاوواتاش نەبێت، بەرانبەرێکی نزیکە، لە کوردی باخ زۆرتر بۆ ئەو زەوییانە بەکارھاتووە کە داری بەبەری لێ چاندراوە، ئەوەی لە ئینگلیزی پێی دەڵێن (orchard) دەکرێ بۆ بەرانبەری ئەمە باخی میوە بەکاربێنین. باخچەش ھەر باخە، بەڵام بچووکترە، باخچە بەرانبەر (Garden)ە. سەرچیا‏١٤:٠٦، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من چەند جار ئەمەم وتووە بەڵام کەس گوێی ناداتێ و ئەم زمانە وا دیارە چاکبوونی نییە چەنەگەم لەگەڵی شڵ بووە. نیشتمانی بە عەرەبی وطني، بە فارسی میهنی بە ئینگلیزی دەبێتە Patriotic. بەڵام National بە کوردی دەبێتە نەتەوەیی، بە عەرەبی قومي و بە فارسی ملّی.
باخ دەبێتە garden. باخچەش بە باخێکی بچووک دەڵێن وەک ئەوانەی ھەر کەس لە حەوشی ماڵە خۆیدا چەند گوڵ و گیایەک دەچنێ. park ھەر پارک-ە و خەڵکیش ھەر دەڵێ پارک.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پارکی نەتەوەیی".