وتووێژ:١- (ژمارە)

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

سڵاو کاک @هیوا: هێمای مەنفییەکە (-) بە قەولی ئێوە هێمای سالب لە لای چەپ نانووسن؟ هەڵبەت ئەوەش دەزانم کە لە کتێبەکانی قوتابخانە لە لای ڕاست نووسراوە، خوێندنەوەی هاوکێشەکانیش بۆ من زۆر زۆر ناخۆشە بەو شێوە، نازانم ئێوە چۆن لەگەڵی پێک هاتوون! یەک شتی تریش، لێرە ژمارەکان کراونەتە نەرێنی و ئەرێنی، سالب و مەوجب نەنووسراون.Şûşe وتووێژ ‏١١:٥٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وەی وەی! بۆ ڕاست و چەپەکە تەواو سەرم لێ شێواوە، نازانم! بۆ سالب و موجەب ویستم تۆ توشکەم :) هیوا (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سەیرە عەرەبی لای ڕاستە کەچی فارسی لای چەپە @Amine yousefi:. هیوا (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @هیوا: لە کتێبەکانی ئێوەدا تا پۆلی ٩ هاوکێشەکانیش لە ڕاست بۆ چەپ نووسراون، پۆلی ١٠ تا ١٢ لە چەپ بۆ ڕاست، ئەگەر لێتان بشێوێت ئاسایییە :) Şûşe وتووێژ ‏١٤:٤٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئازا @Aza: من نازانم نەرێنی و ئەرێنی لە کوێ بەکار هاتوون، ١- نەرێنی یەک دەخوێندرێتەوە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٣:١٢، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزان @Amine yousefi: و @هیوا: بۆ ڕاست و چەپەکە سوود لە ویکیی عەرەبی وەربگرن و ئێمەش لە پۆلی یەک تا نۆ بە کوردی خوێندمان و ئاواش بوو، بەڵام لە دە تا دوانزە سیستم بووە نیمچە ئینگلیزی و نیشانەکە چووە ئەوبەرەوە بۆیە ویکیی عەرەبی تەواوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٤، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نا نا @ئارام بکر: ئێمە کارمان بە عەرەبی نییە چۆن دەنووسن، بە گشتی هاوکێشە بیرکارییەکان لە چەپ بۆ ڕاست دەنووسرێن. بۆیە هێمای (-)، ـیش دەبێت لە لای چەپ بێت نە ڕاست! چاو لە ویکی عەرەبیش بکەی هاوکێشەکان و فورموولەکان لە چەپ بۆ ڕاست دەنووسیت، نازانم بۆچی بۆ ئەو ژمارە (-١) لێی شێواوە!!!!Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٤، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi:نازانم عەرەب بۆ لە لای راستەوە ئەینووسێ بەڵام ماتماتیک لە چەپەوە بۆ ڕاستە. -1 یش «یەکی نەرێنی» ئەخوێنرێتەوە. لە کورمانجیا + و - پیان ئەڵێن زێدەک و کێمەک.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٤، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi:زانیم چی بووە. لە ویکی عەرەبیدا درووست نووسراوە یانی ئەوەڵ - یان نووسیوە جا ١. بەڵام لەبەر ئەوەی کە پەڕەکە ستایلی ڕاست بە چەپی پێ دراوە (direction:rtl) پێچەوانە نیشان ئەدرێت. ئەگەر سەردێڕی وتارە عەرەبییەکە کۆپی بکەیتە ناو notepad ئەبینی کە درووستە.
لە فارسییەکە بۆ ئەوەی کە دروست نیشان بدرێ ناچار بوونە پێچەوانە بینووسن یانی ئەوەڵ ١ بنووسن دواتر -.
من خۆم پێم باشە دروست بنووسرێ یانی وەک عەرەبی، نەک بۆ ئەوەی دروست نیشان بدرێت پێچەوانە بنووسرێت. بەم جۆرە لە سێرچی گووگڵ و مۆتۆرەکانی تردا کێشەمان نابێ. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "١- (ژمارە)".