وتووێژ:نیمچەدوورگە

کۆتا لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

بۆ ئەمە لە فەرھەنگی خاڵدا کەرگراڤ و لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبی و لە ھەنبانەشدا کەرکە ھاتووە. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕوونە وشەی نیمچە فارسییە و کوردی نییە. نازانم بۆ ئاوا برەو بە وشەی فارسی دەدرێ. semi- یانی نیو و نیوە ئیتر بۆ دەڵێن نیمچە. دەبێتە نیوەدوورگە.
زۆر زوو وشەم لە ناو وشەناماندا دەدیت پێی خەنی دەبووم زۆر دواتر پێم زانی دەبێ ھەر وشەیەک کە تووشی ھاتی نابێ زوو قەبووڵی کەی دەبێ ھەوەڵ بزانی ڕەگ و ڕیشەی چییە. بۆ نموونە جارێک چاوم بە وشەی کاڤار کەوت لە فەرھەنگی کوردستاندا وتم زۆر باشە لە جیات وشەی ھەرێمی عەرەبی. ئەم بەینە بوو زانیم ئەرمەنییە.
ئێستا ئەم وشانەش نازانم ریشەیان چییە بەڕاستی. لە کەرگراڤدا دیارە گراڤ چییە بەڵام کەر چییە و چۆن لێک دەدرێتەوە نازانم. دوایی گراڤیش زۆر لە گڕاوی سۆرانی دەچێ و تێکەڵ دەکرێن. دوورگەش ھەر نەم زانی چییە؛ دوڕگەش وتراوە.
سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، @Aza:، دیارە وشەی کەرگراڤ داتاشراوی کرمانجییە: کەر+گراڤ. کەر واتە کەرت و لەت، گراڤیشی یانی دوورگە و جزیرە کە لە گر+ئاڤ دروست بووە یانی گردی ئاوی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەروەھا نیڤگراڤیش ئەڵێن بە کرمانجی: نیو(ڤ)+گراو(ڤ). من خۆم ھەستێکی خۆشترم بەرامبەر بە گراڤ ھەیە ھەتا دوورگە. یانی ئەو باشتر وێنەی جزیرە دێنێتە پێش چاوم ھەتا دوورگە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەسەر ئەم زمانە کار ناکرێ و ئێستا ھەر چی بڵێین بەخۆرایییە. مەگەر بۆ زانیاری کە دواتر رۆژێک بێ بتوانین خزمەتێک بەم زمانە بکەین.
نەدەبا ھێشتبایان شێوەزارەکان ئاوا لێک دوور کەونەوە. بە تایبەت بۆ وشە نوێکان دەبا وشەی ھاوبەشیان دانابا. بووەتە کێبەرکێ لێک دوور کەونەوە. منیش گراڤم پێ جوانترە و کارێکی باش دەبوو لە سۆرانیدا گرداو-یان لە جیات دانابا چون لە سۆرانیدا بە گر دەڵێن گرد.
بۆچوونی پیرەھەڵۆش لەسەر پێشگری کەر- دەشێ دروست بێ. کەرت ناتوانێ بەرامبەرێکی گونجاو بێ بۆ semi-. ھەر ئەو نیو/نیڤ و نیوەیە تەواوە بەڵام ھەر نەمزانی بۆ دەبێ فارسییەکەی بڵین نیمچە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کام -semi؟--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٣، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرەدا مەبەستم نیمچە بوو کە زیاتر بۆ پاشگری -semi بە کاری دەھێنن. ھەڵبەت بە ئینگلیزی half-islandیش دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٨، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نیمچەدوورگە".