وتووێژ:نھێن

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

نازانم وشەی پەنھان چۆن ھاتۆتە ناو وشەنامە کوردییەکانەوە. ئەمە وشەیەکی فارسییە و تا ئێستا لەسەر زمانی ھیچ کوردێک نەم بیستووە.

لە قورئانی مامۆستا ھەژاردا غیب بە نادیار، نھێنی و پێوار وەرگێڕدراوە. من خۆم پێوار-م پێ باشە دوایی نھێن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: گەر پەنھان وشەیەکی فارسی بێت، و پێویست بە گۆڕین بکات، ئەوا پێم باشە بکرێت بە نھێنی یان نادیار کە باست کردووە نەک پێوار، چون لە کۆمەڵگا پێوار وەک وشەی پەنھان بەکارنایات. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٥٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دەبێ قسەکانمان بەڵگەی لە پشت بێ. دیار و نادیار زیاتر بەرامبەری visible و invisibleن بۆیە پێم باش نییە.
کێشەم لەگەڵ نھێن نییە. ھەڵبەت نھێن دەبێتە غيب نەک نھێنی. نھێنی یانی غيبي. مامۆستا گیویش لە فەرھەنگەکەیدا (نۆبەرە) بۆ عالم الغيب و علم الغيب نووسیویەتی نھێنبین و نھێنبینی. سپاس-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:   کرا بە نھێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥١، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نھێن".