وتووێژ:نادر شا

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan

بۆچی لەسەریەک نووسراوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٥، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم بەڕێزە بەناوی @Min.neel: چەند وتارێکی تریشی دروست کردبوو کە ھەر ھەموو ناوەکان دووانی و سیانی و ھەمووی تێکەڵ کردبوو بەسەر یەکدا (ئەمە ببینە). لە پەڕەی وتووێژەکەشی ئاگادارم کردۆتەوە، ھەرچەندە خۆشی بەڕێوەبەریشە و دەبێت ئاگادار بێت لە دەستکارییەکانی!—ژیـار وتووێژ ‏٠٤:٣٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم دەچێت لە ویکی فارسییەوە ڕێک وەک خۆی وەری دەگێڕێت.—ژیـار وتووێژ ‏٠٤:٤٠، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
موزەفەرەدین قەیناکا لەسەر یەک بنووسرێ. ھەردوو شێوەکەی باوە. من لەسەریەکەکەیم پێ دروستترە. بەڵام وشەی شا نابێ بلکێ بە ناوەکەیانەوە، چون وشەیەکی سەربەخۆیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکی ئینگلیزی و عەرەبیش جیا کراونەتەوە و ھەروەھا بڕیار دراوە کە ال لە ویکی کوردی بەکارنەیەت.—ژیـار وتووێژ ‏٠٥:٢٥، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
موزەفەرەددین یەک ناوە دەبێ بەسەریەکەوە بێ. شا لێرەدا ناوی کابرا نییە لەقەبە بەبڕوای من دەبێ جیا بکرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
براکانم پێ دەچێت لێتان تێکچووبێت، وادیارە ناوی کابرا موزفر الدینە، واتا ئەوەی ئێوە دەیکەن بە (ە) لەڕاستیدا ئەلف و لامە لام وابێت. لێرە بڕیار دراوە ئەلف و لام لێ بکرێتەوە لە ناوی وتارەکان ئەم یەکلایی بۆتەوە ئینجا ئیتر نازانم چۆن ئەو ناوە ئاوا دەر دەچێت! ئینجا وەک پیرەھەڵۆ وتی شا دەبێت ھەر جیا بکرێتەوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٥:٠٥، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
براکەم لە مظفر الدین دا خۆ لام ناخوێنرێتەوە! ئەمە پێی دەڵێن اللام الشمسية (بڕوانە ar:لام تعريف). بڕیاری قرتاندنی ئەم ئەلف و لامە لە وشەی ساکاردایە نەک وشەی لێکدراوە. بۆ نموونە قاعیدە لە جیات ئەلقاعیدە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ باشە، مادام گواستنەوەی بۆ بکەن و ناوە دروستەکە دابنێن.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٤٣، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر جار (بە ھەڵە) لە زمانەکانی تردا ئەلەکان دەڵێنەوە، بەڵام با لە کوردیدا شەمسی و قەمەرییەکە ڕەچاو بکرێ وەک گۆیە کرنی خودی عەرەبەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نادر شا".