وتووێژ:ناحیەی قەیرەوان
کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
شاڕەدێ! تکایە ئەو ئازیزانەی زانیارییان ھەیە لە سەری ناوەکەی دروست بکەنەوە. جارێ ئەیگوێزمەوە بۆ شارەدێ! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:٣٤، ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
- من جارێک لەسەر ئەمە لێدوانم کرد. شاڕەدێ بە دێیەک دەڵێن کە زۆر گەورە بێ و کوێرەدێ بە دێیەک کە زۆر بچووک بێ. ئیتر شارەدێ بە تاقە یەک دێ دەوترێ نەک بە چەند دێ! لێرەدا کۆی چەند دێ بلۆکێکیان پێکھێناوە و بە بلۆکێک ناتوانی بڵێێ شارەدێ. بەڵێ لەوانەیە بکرێ بە ناوەندی ئەم بلۆکە کە لە ھەموویان گەورەترە بڵێی شارەدێ. وابزانم مەبەستی پیرەھەڵۆش ھەر ئەمە بێ.
- بۆ ئەم بلۆکە لە عەرەبیدا بەجوانی وشەی ناحیة دانراوە و ناحیة ئاماژە بە بلۆکێک دەکا. دەی ئەمە بە کوردی دەبێتە ناوچە. وا بزانم ناوچە باو نییە و شاردەێش کە ھەڵەیە و بە قەد ناحیە باو نییە. بۆیە بە بڕوای من با ھەر ناحیە بێت.--چالاک وتووێژ ١٤:٢٦، ١٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)