وتووێژ:مەھاباد

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ڕەخنە : گەورەترین؟ بەناوبانگترین؟ دەستکاری

  • گەورەترین و بەناوبانگترین لە چ بوارێک دا؟--Ferhad y ١٣:٣١, ٢٦ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)


    • ناوبانگ باسی ڕووداوە سیاسیەکان و فەرهەنگی-هونەریەکانە ، وەک مێژووی حیزبەکان و چالاکیە سیاسیەکان ؛ فەرهەنگ و هونەر وەک ژمارە و ناسراو بوونی شاعیران و نووسەرانی ئەو شارە. یان بۆ ناوبانگ ڕەنگە باش بێ کە گەر لە هاووڵاتیەکی باشووری کوردستان ناوی شاڕێکی ڕۆژهەڵات بپرسی لەوانەیە 9 لە 10 یەکەم وەڵام مەهاباد بێت.

سەبارەت بە گەورەیی گەر کرماشان و ورمێ لە بەر ژمارەی کەمی کورد لە چاو عەجەم (کەم لە چاو شارە کوردەکان) لە ژماردن نەهێندرێت، مەهاباد گەورەترینە. زانیاری زیاتر سەبارەت بەوە، درێخ مەکە، لە لاپەڕەکەدا بی‌گونجێنە. سوپاس بو ئامادەییت.


      • "بەناوبانگترین" لایەنگرانەیە و "گەورەترین" قەت زانستی نیە و هەڵەشە.

بە ڕای من "بەناوبانگترین" بەتەواوی لایەنگرانەیە و ئەگەر بوترێت یەکێک لە بەناوبانگترینەکان ڕەنگە تا ڕادەیەک جێی پەسەند بێت. پێم وابێت جەنابت خەڵکی ڕۆژهەڵات نەبیت، کرماشان بەتەواوی لەگەڵ ورمێ جیاوازە. خەڵکی ورمێ کورد و تورکن بەڵام خەڵکی کرماشان کەلهوڕ و جاف و گۆران و لەکن کە هەموویان کوردن. بێ هیچ گومانێک کرماشان گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتە کە دەوروبەری 800،000 کوردی لێی نیشتەجێن. دوای کرماشان (ئەگەر ورمێ نەبێت)، سنەیە کە دەوروبەری 400،000ە. مەهاباد تەنانەت لە شاه ئاباد (ئیسلام ئاباد)یش بچووکترە: ئیسلام ئاوا 150،000 کەس دانیشتووی هەیە کە هەمووی کوردن. تەنانەت دڵنیا نیم کە لە سەقز و بۆکانیش گەورەتر بێت. کەوابوو، ڕەنگە ئاوەها ڕستەیەک بگونجێت: "گەرچی مەهاباد شارێکی بچووکە بەڵام لە ناو کورداندا زۆر ناودارە"--Ferhad y ١٥:٥٣, ٢٦ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)


        • بەڕێز

تا ئەو ڕادەیە زانیاریی من ڕێگە ئەدات، خەڵکی شاری کرماشان، ئەگەرچی بە وتەی بەڕێزت جاف یا گۆرانن، بەڵام لە 100، 80ی بە زمانی فارسی قسە دەکەن. باسی شار و گوندەکانی کرماشان نیە باسی خۆی شاری کرماشانە. نازانم سنووری کوردایەتی کوێیە. ئەگەر ئەم زانییاریەی من ڕاست بێت، ئایا کەسێک بە زمانی کوردی قسە نەکات، کورد لە ژمار دێت یا نا ؟

ئەوە لە کاتێک‌دایە ئەگەر مەزهەبەکەیان لە ژماردن نەهێنن، زۆربە خەڵکی کرماشان شێعە مەزهەبن. کە ئەگەر ئەوەش لە بەر چاو نەگرین لۆڕەکان دەڵێن ئێمە کوردین تەنها ئایینەکانمان جیاوازە.

سەبارەت بە گەورە و بچووک بوونی مەهاباد، من وشەی "گەورەترین" وەردەگرمەوە بەڵام ئەستەم نییە مەهاباد چکولە بانگ بکەین؟ دەگەڵ بۆکان هەڵیناسەنگێنم بەڵام لە ڕاستی‌دا بڕوات وایە کە مەهاباد شاری چکۆلە کە تەنها بە هۆکارێکەوە دەیناسن؟ سەبارەت بە ناوبانگ ئیدی هەر هیچ !

سەبارەت بە ورمێ ، ڕاستە، ئەگەر زۆر لێوەشاو نەبین دەڵێن ژمارەی کورد و عەجەم لە ورمێ نیوە نیوەیە.MarMzoK ١٩:١٨, ٢٧ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)


        • ڕستەی "گەورەترین و بەناوبانگترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان" گۆڕدرا بە "یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان". سوپاس بۆ هاوبەشیەکەت. MarMzoK ١٣:٤٥, ٢٨ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

قاسملوو !!! دەستکاری

  • بیرم نەبوو. قاسملوو تەنیا ڕێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە کە خەڵکی مەهاباد نەبووە. لە وتارەکەشیدا بە ئاشکرا وتراوە. سەرکەوتوو بی --Ferhad y ١٥:٥٩, ٢٦ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)
    • وەک ئەوەی خوێندومەتەوە لە لاپەڕەکانی پەیوەندی‌دار، بنەماڵەی قاسملوو، بە ڕەسەن خەڵکی مەهابادن. ئەگەرچی کاک دوکتور لە شاری ورمێ لە‌دایک دەبێ، بەڵام بنەماڵەکەی خەڵکی مەهاباد دەبن، بە زاراوەی مەهابادی قسەی کردووە! ئەوانە لەوانەیە بەس بێت بۆ مەهابادی زانینی، بەڵام بە ڕای منیش بەس نییە ئەو زانییاریە و دەبێ بۆ زیاتر زانیین لە دووی بگەڕین. MarMzoK ١٨:٥٩, ٢٧ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

تۆزێ پێیاچوونەوە دەستکاری

سوپاس بۆ چاکسازی، بەڵام:

تکایە پێداچوونەویەکی دیکەی بکە.MarMzoK ١٧:٤٩, ١٣ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


MarMzoK! ماندوو نەبی لە خەباتەکەت لە ویکیپیدیای کوردیدا. بۆچی دەڵێی «ڕۆژھەڵاتی کوردستانە» هەڵەیە؟! چ هەڵەیەکی ئیملایی و گرامەریی تێدایە؟ لانیکەم بڵێ وا نووسین بەلای منەوە جوان نیە. بە ڕای من ئەوە باشترە تا «ڕۆژهەڵاتی کوردستانە»، 18*2=36 بایت کەمتر داگیر ئەکات (وشەی 'ڕۆژهەڵاتی کوردستان' کە 18 پیتە دووپات دەبێتەوە و بۆ هەر پیتێکیش 2 بایت لە سەر هارددیسکی سێرڤەری ویکیپیدیا هەڵدەگیردرێت). ئەگەر هەر قانع نەبوویت بۆ خۆت بیگۆڕەوە.

نیشاندەدەن یا نیشان دەدات:

فاعیلی ڕستەکە 'لێکۆڵینەوەکان'ە، وابزانم ئەگەر فاعیل کۆ بێت باشترە کە فیعلەکەشی کۆ بێت. وا نیە؟ ئەو وەختە من وا دەزانم کە چونکە مەسدەری فیعلەکە 'نیشاندان'ە، سەریەک بنووسرێت باشترە. واتە ئەمە یەک وشەیە نەک دوو وشە. دیسان ئەگەر هەر قانع نەبوویت بۆ خۆت بیگۆڕەوە.

ئەمانە زۆر گرنگ نین. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەم وتارەدا بەشی سەرچاوەکان لاوازن. بۆ نموونە بۆ بەشەکانی مێژووی شار و چالاکیی سیاسی دیار نیە سەرچاوەکان کامەنە. هەروەها ئەو ڕستە کە دەڵێت: "بەڵام سەردەمی پێشووتر سەنتەری کوردستان بووە، تەنانەت ئێستاکەش هەروایە." بیروڕای شەخسیی خۆتە و پێم وابێ زانستی نیە و دەبێ لابردرێت. هەندێ تێبینیی دیکەشم هەیە کە دواتر دەیڵێم! بژیت--Aza ٠٦:٠٠, ١٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


مارمزۆکی عەزیز! بۆ وا دەزانی من زیز بوومە؟!!!

وا دیارە تۆ خۆت لە ڕەخنەکان من زیز بوویتە: "هیوادارم لێدوانەکان بۆ پێشکەوتنی وتارەکە بێت، نەک ڕەخنە گرتن لە بەکارهێنەران. ئەوی خوێندمەوە لێرەدا هیچ سەبارەت بە وتاری مەهابادی تێدا نەبوو غەیری ڕستەی کۆتایی". بە ڕاستی واهیە؟ تۆ دەڵێی: " وتارەکان جێگەی دەربڕینی ڕوانگەی تاکەکەسی نییە". بە بڕوای من ئەو ڕستە کە وتم تەواو بیر و ڕای شەخسی خۆتە هەروەها لەگەڵ فەرهادم کە دەڵێ گەورە بۆ مەهاباد نابێت. زۆر بۆم سەیرە تۆ کرماشان بە شارێکی کوردی نازانی!!!!!!!!!!!!! حەیف!

سەبارەت بە دەربڕینی ڕای خۆم یان سەرچاوە دار بوونی ، فەرموو لێرەدا بەشی "گشایش کنسولگری در شهر مهاباد" بخوێنەوە کە بە هەڵکەوت بۆم هەڵبژاردووی. ئەگەرچی ڕای خۆم وا نیە، بەڵام سەرچاوەیەکە.

لێدوانەکە لەگەڵ بەکارهێنەر فەرهاد سەبارەت بە ناوەڕۆکی وتاری مەهاباد بوو کە بە ئەنجام گەیشت و چاکسازی تێدا کرا. MarMzoK ١٣:٤٣, ١٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

چاکسازی دەستکاری

سەبارەت بە لابردنی ئەو ڕستە کە «.....بەڵام سەردەمی پێشووتر سەنتەری کوردستان بووە، تەنانەت ئێستاکەش هەروایە.» داوای ڕای گشتی دەکەم.MarMzoK١٣:١٤, ١٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سڕیمەوە. ئەگەر مەبەست سەنتەری کۆماری کوردستانە کە ئەوا پێشتر نووسراوە و پێویستە بە دووپات کردن نیە. جگە لەوە مانایەکی زانستنامەیی لێوەرناگیردرێ. --ئاسۆ ١٦:٢٢, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

یەک باس لە یەک پەڕەی لێدوان دەستکاری

تکایە ئەگەر لە سەر بابەتێکی یان لەگەڵ کەسێک وتووێژێک دەکرێ تەنھا لە یەک پەڕەدا ببێت. پەڕەی لێدوان شوێنێکی گشتییە و بەکارھێنەرانی تر دەبێ بزانن باسە بە کوێ دەگات. سوپاس --ئاسۆ ١٦:٠٠, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سەرچاوەی ھەڵە دەستکاری

لە دێڕی چوارەمدا نووسراوە: ئەمڕۆکە مەھاباد ناوەندی ناسیۆنالیزمی کوردییە. ئەمەش وەکوو سەرچاوە ھێنراوە کە ھیچی تێدا نەنووسراوە و تەنیا ژمارەی جەماوەری شارەکانی ئێرانە. لە سەر ئیزنی ھەموان ئەو ڕستەیە دەسڕمەوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرەھەڵۆ گیان دەستکاریی سەرچاوەکەیان کردبوو. بە ھەر حال سەرچاوەکەم چاک کرد. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٨، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس چالاک گیان بێگومان سەردەمێک سابڵاغ ناوەندی ناسیۆناڵیزمی کوردی بووە. بەس من بیری ئەو نووسراوەی ھەژارە دەکەومەوە کە لە چێشتی مجێوردا لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران دەڵێ زۆر پێم ناخۆش بوو کە ھیچ سابڵاغییەک کورد بوونی لە بیر نەماوە و تەنیا قسەی سەفتە و بانک دەکەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤١، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من خۆم چێشتی مجێوری ھەژارم قەبووڵ نییە و پڕە لە ھەڵیت و پەڵیت. بەڕاستی یەک لایەنە نووسراوە. تەواوی قسەکانی دژ بە ژیانی خۆی نووسراوە. سەیری بۆ کوردستانەکەی بکەی و ئەو شتانەی لە چێشتی مجێوردا نووسیویەتی. پیاو پیر بوو زۆر شتی دەگۆڕدرێ. ڕێزم ھەیە بەڵام ئەمە بۆچۆنی کەسی خۆیەتی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٢٢، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی مەھابادم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٠٣، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مەھابادم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٤١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەھاباد".