وتووێژ:مەستوورە ئەردەڵان
کۆتا لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza
بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا |
---|
ئەو شیعرەی مەولەوی بۆ مەستوورە نەوتراوە. بۆ پیاوێکی جانەوەرەیی وتراوە کە دۆستی مەولەوی بووە و لە مزگەوتی دارولئیحسانی سنە فەقێ (یا مامۆستا) بووە. ھەژار بە ھەڵەدا چووە.--Aza (لێدوان) ١١:٢٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- @Aza:، لێرە دوو بەیتەکەی مەولەویت سڕییەوە کە وتراوە بۆ مەستوورە نووسراوە. ھەردووکی ھەژار و قەرەداغی وایان داناوە ئەوە بۆ مەستوورە نووسراور. بەڵام، مەلا عەبدولکەریم ڕوونی دەکاتەوە کە بە ھاوڕێیەکی فەقێیەتیی دانراوە. بۆیە بە بڕوام بیرۆکەیەکی چاکە کە ئەو شێعرە بە وتارەکە زیاد بکرێتەوە و ھەردوو بۆچوونە ڕاست و ناڕاستەکەش. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٣٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Pirehelokan:دەی باشە، با خەڵک بزانن. زۆر کەس ئەو ھەڵەیە دووپات ئەکەنەوە. تەنانەت لە فیلم و دۆکیومێتەریشدا ھاتووە.--Aza (لێدوان) ٠٧:٠١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
ناو
دەستکاریمەستوورەی ئەردەڵانە نەک مەستوورە ئەردەڵان. ئەو کات ھێشتا ناوی خانەوادەگی دانەھاتبوو.Aza (لێدوان) ١١:٥٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- خۆی ئەو یائەم لە زۆر شوێن بینیوە کە نەنووسراوە یانیش نووسرابێت گوازراوەتەوە و یائەکەی لێ کراوەتەوە وەکوو عوسمان کوڕی عەفان، عومەر کوڕی خەتتاب و زۆری تر، کە بە بۆچوونی خۆیشم نەنووسرێ باشترە چوونکە کەس توانای نییە ئەو ھەمووە دەستکاری بکاتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٢١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- ھەردووکیان ڕاستن. شۆرەت لە ڕابردوودا لە کوردەواری بە زۆری ئاماژە بە شوێنی لەدایکبوون یا تایەفە و... بووە یا خۆبەستنەوە بە شەخسێکەوە (بۆ نموونە لە ئینگلستان بە پیشە بووە وەک بەیکر و سمیت و...). ناوی خانەوادەگی (فامیل) دواتر لە کوردیدا بەزۆری ھەر لەسەر ئەم ئەساسە دانراوە. وەک تاڵەبانی، شارەزووری، بەرزانی، چۆڕی، خانی، کانیسانانی، گۆرانی، مەردۆخی، حەسەنی و... ئەم فۆرمەش لە کوردیدا باوە: ناو+ی=ئاوڵناو. بۆیە لە ڕوانگەی ڕێزمانەوە چ بنووسرێت شێخ ڕەزای تاڵەبانی یا شێخ ڕەزا تاڵەبانی دروستە. بڕێک ئیستەش بەر لە ناوەکەیان ی دادەنێن وەک قوبادی جەلیزادە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٤٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)