وتووێژ:مەرقۆس

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی پێداچوونەوە

پێداچوونەوە دەستکاری

سڵاو @1silent scientist بۆچی وتارەکە بە نێوانویکی بۆ نەکراوە (زمانەکانی ترەوە نەبەستراوەتەوە) ؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

خاتوو ساکورا ئەوەی ڕاستی بێت نازانم چۆن بە زمانەکانی تر بیبەستمەوە😅 ئەگەر دەتوانیت فێرم بکەیت سپاست دەکەم 1silent scientist (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@1silent scientist: بێگوومان بە دڵنیایەوە بەسەرچاوان بڕوانە ئەم وێنەیە لەھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا ئەمە دەبینی کە لە بەشی زمانەکان دەنووسرێن "گرێدانەکان زیاد بکە" ئەوە ئەگەر ھێشتا نێوانویکی بۆ نەکرابێت، کرتەی لەسەر بکە، پاشان ئەمەت بۆ دەکرێتەوە لە بەشی زمانەوانی کۆدی زمانەکە بنووسە کە وتارەکەی لێوە ھاتووە بۆ نموونە گەر لە ویکیی ئینگلیزی ھاتووە بنووسە EN گەر عەرەبی AR دواتر لە بەشی پەڕە ناوی ئەو پەڕەیە بنووسە کە دەتەوێ لە زمانەکەی تر پێیەوە ببەستیەوە و پەیوەندیدارە بەو پەڕەیەی ئێستات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @1silent scientist بۆچی ھێشتا وتارەکە نەبەستراوەتەوە بە زمانەکانی تر ئایا یارمەتیت پێویستە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ یارمەتیم پێویستە نازانم چۆن بیبەستمەوە بە زمانەکانی ترەوە 1silent scientist (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@1silent scientist: من لەسەرەوە بەشێوەیەکی پوخت چۆنییەتییەکەم باسکردووە ئایا ئەمە یارمەتیت نادات بۆ ئەوەی کارەکەت بکەیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

خاتوو ساکورا لەسەر لکاندنی پەڕەکە بە زمانەکانی ترەوە من کە گەیشتمە زمان و پەڕە لە زمان زمانی عەرەبیم هەڵبژارد و لە پەڕەکە ناوی پەڕەی (مەرقۆس) بە عەرەبی دەرچوو و دامنایەوە بەڵام کاتێک ویستم بیبەستمەوە زمانەکانی دیکە بە ڕەنگی سوور نوسرا (بۆ بەرگری لە دەستکاری کردن یان چالاکیەکانی تر ئەم پەڕەیە پارێزراوە) و لەسەر پەڕەی باڵانسی بەدواداچوونی ملیۆنێر ئەو وێنەی کە دامنابوو سڕایەوە 1silent scientist (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@1silent scientist: کێشەی یەکەم بەھۆی ئەوە ڕوویداوە دەسەڵاتی لکاندنی ئەم پەڕەیەت نییە بەڵام بۆ پەڕەکانی داھاتوو کە درووستی دەکەیت بەھەمان شێوەی ئێرە بیکە دەکرێ کاربکات، و کێشەی دووەم ئەگەری ئەوە ھەیە پەڕگەی نائازادت باری کۆمنز کردووە کە ئەوان پەڕگەی نائازاد پەسەند ناکەن، بۆ نموونە بڕوانەی پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەریت لە کۆمنز دوو ئاگاداریت بۆ ھاتۆتەوە لەسەر سڕینەوەی ئەو پەڕگەیەی بارت کردووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٥، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad
خاتوو ساکورا وێنەکە لە وێنە دانراوەکانی ویکیپیدیا نیە و لە ویکیپیدیا ژاپۆنی و ئنگلیزی وێنەی دەرەکیە 1silent scientist (لێدوان) ‏١٧:٤١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @1silent scientist ئایا کێشەیەک لە ڕوونکردنەوەکەم ھەبوو؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەرقۆس".