مەرقۆس

نووسەری ئینجیلی مرقس

مەرقۆس یان مەرقس و بە زمانی عیبری «מרקוס مارکوس» پێی دەوترێت مەرقۆس ئەلبەشیر، ئەو نووسەری پەرتووکی دووەمی پەیمانی نوێ بووە، ئینجیلی مەرقۆس، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش مەرقۆس بە ئینجیلییەکە ناودەبرێت. بەپێی نەریتی کڵێسەی ئەسکەندەری، بە یەکەم باوکسالاری دادەنرێت لە (٥٥–٦٨)یان (٤٣–٦٣).

مەرقۆس
مەرقۆس

و مەسیح (عیسا) لە پەرتووکە پیرۆزەکەدا دەردەکەوێت کە لەلایەن مەرقۆسەوە نووسراوە وەک ئەو ڕزگارکەرەی کە ھات بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ. لە خۆشەویستی بەرزی خۆیەوە دەیبینین کە سەرقاڵی کارەکانی میھرەبانییە؛ پێویستی مرۆڤ پڕدەکاتەوە و خەمەکانی ڕزگار دەکات و دواتر خۆی دەداتە فیدییە بۆی. لێرەوەیە کە مەرقۆس سەرنجی لەسەر پەرجووەکانی عیسا داوە نەک فێرکارییەکانی.

ئەم پەرتووکە پیرۆزە بە باسکردن لە کۆتایی جیھان و چی ڕوودەدات کاتێک عیسا دەگەڕێتەوە پاشان ئەو ڕووداوانە دەخاتە ڕوو کە پەیوەندییان بە ئازار و مردن و زیندووبوونەوە و بەرزبوونەوەی مەسیحەوە ھەیە بۆ شکۆمەندی، ھەروەھا پشتگیری مەسیح بۆ قوتابییەکانی دووپات دەکاتەوە کاتێک مژدەی بڵاودەکەنەوە بۆ ھەموو جیھان.

لیبیا یەکەم شوێن بووە بۆ بانگەوازی گاورەکان لە کیشوەری ئەفریقا، لەسەر دەستی مەرقۆسی پیرۆز کە یاوەری مەسیحە لە ڕێگەی یۆنانەوە ھاتبوو، پاشان بەڕێکەوت بۆ دانانی یەکەم بڵاوکردنەوەی ئۆرتۆدۆکسی لە میسر، بەڵام زۆری نەخایاند گەڕایەوە بۆ لیبیا دووبارە دوای ئەوەی قەشەکان لێی ترسان، و مەسیحییەت زۆر بە بەھێزی بڵاوبووەوە، بەو مانایەی کە میسرییەکان باوەڕیان بەھێزی مەسیحییەت بوو بە گشتی، و مەرقۆس لە میسر مردن.[١][٢][٣]

لە شاری سیرین لە ناوچەی سیرینایکای لیبیا لەدایکبووە.

کوڕەزای بەرناباس بوو.

دوایین ژەمی ئێوارە لە ماڵەکەی خۆیدا بوو.

پۆڵس و ھاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم. کردار ١٣‏:١٣

لە گەشتی دووەمدا لەگەڵ بەرناباس چوو بۆ قوبرس.

لە ساڵی ٥٥ ز ھاتە میسر و لەوێ بانگەشەی کرد.

کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی قبتی لە میسر دامەزراند

ئایانۆس قەشەیەکی دەستنیشان کرد.

لە ساڵی ٦٨ی زایینیدا کوژراوە.[٣]

تەرمی مەرقۆس دەستکاری

تەرمی مەرقۆس لە ئەسکەندەریە دزراو و بردرا بۆ ئیتاڵیا، بەڵام کەنیسەی قیبتی لە ساڵی ١٩٦٨ لە سەردەمی پاپا سیریل شەشەمدا تەرمی ئەویان وەرگرتەوە

بەیانی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٦٨ نوێژێک لە قوربانگای کاتدرایی مەرقۆس بەڕێوەچوو و لە کۆتایدا پاپا سیریلی شەشەم ڕوفاتی مەرقۆسی بردە ئەو شوێنەی کە تێیدا دانرابوو مەزارگەی ئێستای لەژێر پەیکەرێکی گەورە لە ڕۆژھەڵاتی کاتدرایل.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.copticchurch.net/synaxarium/saints/mark.html
  2. ^ "عام التغيير – عام ٢٠٢١م | كنيستا السيدة العذراء والأنبا بيشوي والسيدة لعذراء والأنبا رويس" (بە عەرەبی). 2021-01-09. Retrieved 2022-08-17.
  3. ^ ئ ا ب "St. Mark The Apostle". web.archive.org. 2019-05-14. Retrieved 2022-08-17.