وتووێژ:مەتبەخ
دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریبۆ چێشتخانە نەبێ کە کوردییە؟ Aza (لێدوان) ١٣:٣٥، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ئەگەر ئەمە ببێت بە چێشتخانە، چی بۆ Restaurant دەبێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- مەتبەخ لە چێشتخانە باوترە، بۆیە ئەوم ھەڵبژارد. ئەگەر ڕای زۆرینە لەگەڵ چێشتخانە بێت، من کێشەیەکم نییە. بۆ (Restaurant)یش باشترە ھەر «ڕێستۆرانت» بەکاربێنین. سەرچیا — ١٤:٥١، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ڕاس ئەکەن، چێشتخانە زۆرتر بە ڕیستورانت ئەخوا. Aza (لێدوان) ١٦:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڕاستی ئێوە بەپڕانی دەڵین مەتبەخ؟ یان ڕێک عەرەبییەکەتان داناوە؟ ئێمە کە دەڵێین مدبەق. نە لە ھەنبانەدا نە لە فەرھەنگی خاڵدا مەتبەخ نەھاتووە. فەرھەنگە گەورەکەی مامۆستا گیویشم تەماشا کرد تێیدا نەبوو. لە خاڵدا ھاتووە مدبەق: ژوورێکە لە خانووکە ھەر چێشتی تێدا لێ بنرێ. متبەخ، متبەق و موبەق-یشم لە ناو فەرھەنگەکاندا دیوە بەڵام ئەم مەتبەخ-ە کە ڕێک عەرەبییەکەیەتی نا.--چالاک وتووێژ ١٩:١٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ڕاستییەکەی نەمویست سەرەتا ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە ھەر متبەق ئەڵێین و بڕێ جاریش مدبەق و موبەق. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٢٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڵێ ھەر بە شێوە عەرەبییەکەی گۆدەکرێ. وەک گوتم گەر ئەوەتان پێ گونجاو نییە، ئەوا «چێشتخانە» ھەیە. چێشتخانە بۆ (Restaurant)یش بەکاردێت، بەڵام من پێم باشە بۆ (Restaurant) ھەر ڕێستۆرانت بەکاربێنین. سەرچیا — ٢٢:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- وەک کاک ئارام دەڵێ دیارە لە باشووریش گشت خەڵک ڕێک ناڵێ مەتبەخ. دڵنیام مەتبەخ تازەترە و ئەوەی کە ئەم وشەیە لە فەرھەنگەکانیشدا نەھاتووە ئەمە دەسەلمێنێ. نابی وشەکە رێک بکەینەوە عەرەبی ئەگەر باو نییە. بۆ نموونە لە کوردیدا من نەم بیستووە کەس رێک وەک عەرەبی بڵێ تەسبیح ھەر بیستوومە بڵێن تەزبی یان تەزبیح یان دهسحێب.--چالاک وتووێژ ٠٨:١٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڵێ ھەر بە شێوە عەرەبییەکەی گۆدەکرێ. وەک گوتم گەر ئەوەتان پێ گونجاو نییە، ئەوا «چێشتخانە» ھەیە. چێشتخانە بۆ (Restaurant)یش بەکاردێت، بەڵام من پێم باشە بۆ (Restaurant) ھەر ڕێستۆرانت بەکاربێنین. سەرچیا — ٢٢:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ڕاستییەکەی نەمویست سەرەتا ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە ھەر متبەق ئەڵێین و بڕێ جاریش مدبەق و موبەق. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٢٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڕاستی ئێوە بەپڕانی دەڵین مەتبەخ؟ یان ڕێک عەرەبییەکەتان داناوە؟ ئێمە کە دەڵێین مدبەق. نە لە ھەنبانەدا نە لە فەرھەنگی خاڵدا مەتبەخ نەھاتووە. فەرھەنگە گەورەکەی مامۆستا گیویشم تەماشا کرد تێیدا نەبوو. لە خاڵدا ھاتووە مدبەق: ژوورێکە لە خانووکە ھەر چێشتی تێدا لێ بنرێ. متبەخ، متبەق و موبەق-یشم لە ناو فەرھەنگەکاندا دیوە بەڵام ئەم مەتبەخ-ە کە ڕێک عەرەبییەکەیەتی نا.--چالاک وتووێژ ١٩:١٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ڕاس ئەکەن، چێشتخانە زۆرتر بە ڕیستورانت ئەخوا. Aza (لێدوان) ١٦:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- لە فەرهەنگی تەوفێق وەهبیشدا هەر مدبەق هاتووە. هەر لەوێشدا وشەی ئاشپەزخانەش هەیە. Aza (لێدوان) ٠٩:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- وشەکە لە گەڕانی گووگڵ زیاتر لە ٥٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە. ئەنجامەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی بەکاردێت، پێم وایە لە دھۆکیش ھەمان وشە بەکاردێت. لەبەرەوەی ئەوان زیاتر کاریگەریی عەرەبییان لەسەرە، بەڵام لەوە دڵنیا نیم کە چۆن دەری دەبڕن. بەکورتییەکەی وشەی باو لە باشوور «مەتبەخ»ە، ڕەنگە کەمتر لە میدیاکان گوێبیستی بووبن یان بینیبێتتان. ئەوەی باسی دەکەم زمانی خەڵکە. سەرچیا — ١٤:٤٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)