وتووێژ:مێگەل

دوایین لێدوان: ١١ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناوی وتار

ناوی وتار

دەستکاری

سڵاو @Zemen، ئەم ناوە هەڵەیە. وەکوو لێرەدا هاتووە، مێگەل = کۆمەڵێک مێ (مەڕ). ئەمە وەکوو ئەوە وایە گاگەل یان گاڕان (ڕانی گا یان کۆمەڵێک گا) بە ئەمە بڵێیت. ‎Gêjełûk١٤:١٠، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk: کامەی چاکە بۆ ئەوە بیگوازەوە، بەس تکایە ناوەڕۆک و سەرچاوەکانیشی لەگەڵدا دەستکاری بکە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:١٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen، گەلە، جەلە، ڕان و ڕەوە ھەن، نازانم کامیان دابنێم. @Calak, @Aza و ئەوانی تر، چی دابنێین؟ ‎Gêjełûk ١١:٢٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk بە پێی وتارە ئینگلیزەکە کە دەڵێ herd یانی کۆمەڵێ گیانلەبەری کەوی یا کێوێ، من دەڵێم herd گەلەیە. گەلە و گەل ھاوڕیشەن و تەنیا گردبوونەوە و کۆبوونەوە دەگەیەنێن و ھەم بۆ کەوی بە کار دێ (مێگەل، نێرگەل، گاگەل) و ھەم بۆ کێوی (گەلەگورگ). بەڵام ڕان و ڕەوە ھەر بۆ حەیوانی کەوی و ماڵی بە کار دێ (ڕانەبزن، گاڕان)، ھەردووکیشیان لە چاوگی ڕانین یا ڕەوین -ن کە یانی لێخوڕین و دانەبەرخۆ و ئاژۆتن. ئاشکراشە حەیوانی دەشت و کێو ناتوانی بیدەیتە بەر خۆت و لێی خوڕی. Aza (لێدوان) ١٢:٠٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مێگەل".