سەبارەت بە بەشی «وشەکان» دەستکاری

کاک ئازا گیان سەرچاوەی ئەم بەشەی وتارەت لە کوێ ھێناوە؟ من ئەوەندەی خۆم لەسەر بنەڕەتی وشەکانی کوردی کارم کردووە، وای تێ‌گەییشتووم کە دیرۆک دەبێ لە دوو بەشی «دیر» بە مانای درەنگ (لە شێوەزاری ئەردەڵانی و ھەورامیدا دەڵێن «دێر») و پاشگری «ئۆک» دروست بووە؛ یانی کاتێکی درەنگتر لە ئێستا. جا نازانم ئێوە چۆنی بۆ دەچن.--:)چالاکلێدوان ١٨:٤٦, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو. لێرە و لێرە ھێناومە. بژیت. --Aza ٠٥:٤٤, ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڵام ئەوانە خۆیان بێ‌سەرچاوەن و ناشێ کەڵکیان لێ‌وەرگیرێ، جارێ ئەگەر تیۆری یەکەم ڕاست بێ، تیۆری دووەم ھەڵەیە. ئەگەر دیرۆک لە چیرۆک کەوتبێتەوە، دەبا ببا تیرۆک نەک دیرۆک، چونکوو «چ»ی سەرەتای وشەکان لە کرمانجیدا دەبێتە «ت» نەک «د». لە سۆرانیدا دەڵێن «چێشت» لە کرمانجیدا دەڵێن «تێشت»، لە کەڵھوڕیدا دەڵێن «چشت» (یانی «شت») لە کرمانجیدا دەڵێن «تشت». (دروستەکەشی «چت»ە، ھەر وەکی ئەردەڵانی دەری‌دەبڕێ.)--:)چالاکلێدوان ٠٩:١٨, ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

باشە. ئەگەر ئێوە سەرچاوەتان ھەیە بیگۆڕن. --Aza ١٠:١٦, ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مێژوو".