وتووێژ:لەز

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

کاک ئازا، ئێمە ئەم لەز ـەمان بە خێرابوون خوێندووە. پێتچۆنە بیگۆڕین؟ --برووسک ٢٠:٤٧, ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک Serchia لە باشوور لە ناو کتێبەکانی وەزارتی پەروەردەدا بۆ ئەمە چی ھاتووە؟! Acceleration لە فیزیکدا زۆر چەمکێکی ناسراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
تاو باشترین بەرامبەرە. بە شتێک کە ھەر خەریکە خێرا ئەبێتەوە ئەڵێن تاو ھەڵئەگرێ.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەم وشەیە ھەر تاودان ھاتووە. لەز وشەیەکی کوردیی کورمانجییە بە واتای خێرا. | سەرچیا‏١٧:١٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza و Serchia: تاو مانای یەکجار زۆرە. وشەی ئاوا فرەمانا باش نییە. لە ھەنبانەدا ١٣ مانای بۆ نووسراوە. دوایین مانای نووسراوە «پەلە» و نووسراوە «بە تاو ھات». ئاشکرایە لێرەدا ئەم مانایە مەبەستە. ئەگەر ھەر بڵێین تاو ھەر وەک وتم لەبەر فرەمانایی وەشەکە، زۆر باش نییە. بە تایبەت لە زانستدا کە وشە دەبێ مانای ڕوون بێ. ھەر دروست بەم مانایە لە کوردیدا زۆر جار دەڵین «ھەشتاو» کە ئەمەش ھەر لە تاو پێکھاتووە بەڵام تاقە یەک مانای ھەیە و لەگەڵ شتی تریش تێکەڵ نابێ. لە زمانی فارسیشدا کە نووسراوە «شتاب» ھەر ئە ھەشتاوەی خۆمانە. بەداخەوە ئەوان بەجوانی بە کاریان ھێناوە بەڵام ئێمە داماوین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەشتاو زۆر باشە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٩، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوڕۆ زانیم تاودان مانەیەکی خراپیشی ھەیە ئەویش تەنگاوبوونە. لە گوڵچنینەوەدا ئەم بەیتەی مامۆستا ھەژاری بۆ نموونە ھێناوەتەوە «وا تەمێ دەکرێ لە فێرگەی شوڕش/تاوی دا و بچتەوە گۆڕی کۆرش».--چالاک وتووێژ ‏١١:١٩، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
خێرابوون چۆنە، بیگوازمەوە؟ | سەرچیا‏١٧:٢٢، ٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
خێرا و خێرایی بۆ speedy و speed دانراون. من ئەو ھەشتاوم پێ خراپ نییە تاوی تێدایە. دەکرێ لە تەنیشتیشی تاوەکە بنووسرێ. ئەوەندەی فەرق نییە لێی حاڵی نەبن. بەڵام لەز لەوانەیە زۆر کەس نەزانێ بۆ چی دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٣، ٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەز بە واتای پەلەیە لە کورمانجی، من پێم خراپ نییە، بۆچی هەر لەز نەبێت؟ لە گۆرانییەکی بڵند ئیبراھیمدا بیستبووم :) لەزێ بکە وەرە پەری وەرە زەری وەرە پەری، وەک دیارە هەر مەبەستی شِتاب کُن ـە. Şûşe وتووێژ
ئێمە بە مناڵی کە دیلەکانێمان ئەکرد، ھوژممان دەگرتەوە. یا کە بە دوادا دەچووین بۆ باز نان دەمانوت ھوژم گرتن و گرتنەوە. وشەکە ئیحتماڵەن لە ھوجوومی عەرەبییەوە ھاتبێ (تەوژمیشمان ھەیە)، بەڵام ئێمە بە مەعنای خێراترکردنەوە بەکارمان دەھێنا. باویش نییە زۆر، بەڵام لە لەز و بلەز باوترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٤١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ ھەشتاوم.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لەز".