وتووێژ:قەوزەبەرد

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

کوردیی ستاندارد جێگای وشەی ئاوا ڕوووتی فارسی و عەرەبی نییە.
لە فەرھەنگی کاوەدا ئەمانە بەرامبەر بەم وشەیە نووسراون (رەنگە ھەمووی دروست نەبێ):
«بڤز، خەنه‌بەردیلە، خەنه‌تیفک، خەنه‌‏تیلکە، خەنەگورگە، قرێژەبەرد، قۆزه‌بەرد، قووزه‌بەرد، قه‌‏بزە، قەرزیلە(بن ئاو)، قەزه‌بەرد، قەوزاخ، قەوزاق، قەوزە، قەوزەکەفر، کڕێژ، کڕێژه‌‏بەرد، کرێشه‌بەرد، کەز، گڵەوز، گڵەوەرز، گڵەوەز، گوڵ‌کوچک، گول‌کەڤرۆک، مەخمەڵێنە»
لە ھەنبانەبۆرینەدا مامۆستا ھەژار زیاتر وشەی کڕێژه‌‏بەردی نووسیوە.
ھەر وشەیەک دادەنرێ ئاگاداری وشەی Lichenologyیش بن. -- چالاک وتووێژ ‏٢١:١٤، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەکەیم کرد بە قەوزەبەرد لەبەر ئەوەی ھەم بە گوێ ئاشناترە و ئاسانترە بۆ تێگەیشتن، ھەم لە کورد فلۆراش بە قەوزەبەرد تۆمار کرابوو. ئیستە کە تازە دەستمان تێھاوێشت بیرێک بکەنەوە لە ناوی en:mossیش. بەمە بڕێک جار دەڵێن قەوزە، بەڵام قەوزە نیە. لە ڕاستیدا گیایە و فۆتۆسینتز دەکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا پێم خراپ نییە بە بڕوای منیش «بە گوێ ئاشناترە و ئاسانترە بۆ تێگەیشتن». بەس زۆر جار لەسەر داریش شین دەبێ و بە ئەویش بڵێی قەوزەبەرد جۆرێکە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ قەوزەی سۆرانی ئەوەندەی بزانم دەبێتە en:Algae نەک moss. ئەو شتە سەوزەی لە حەوزدا پەیا دەبوو و پێمان دەکوت قەوزە ئەوەندەی بزانم دەبێتە Algae.
فەرھەنگی کاوە بۆ جبلک ئەمانەی نووسیوە: «جلشین، جلە، جلەشڕە، جلەشینەی سەرئاو، جەلاوی، خورپه‌‏جندووکە، خورپه‌‏جنە، خوری‌په‌جنە، خور‏یەجندە، خوری‏یه‌‏جندە، خەزە، قۆزقورواق، قۆزە، قۆزه‌بەرد، قۆزەقڕواق، قۆزەقوڕواق، قووزاخ، قووزه‌بەرد، قۆزەقڕواق»
بۆ خزەیش ئەمانە: «جلشین، جلە، جلەشڕە، جلەشینەی سەرئاو، جەلاوی، خورپه‌‏جندووکە، خورپه‌‏جنە، خوری‌په‌جنە، خور‏یەجندە، خوری‏یه‌‏جندە، خەزە، قۆزقورواق، قۆزە، قۆزه‌بەرد، قۆزەقڕواق، قۆزەقوڕواق، قووزاخ، قووزه‌بەرد، قۆزەقڕواق»
وا دیاره ئەویش لێکی داون و دەبێ خۆمان بە ئاکامێک بگەین. ئاساییشە فەرھەنگێکی پسپۆرانە نییە ھەڵبەت فەرھەنگە پسپۆرانەکانیشمان لەمە شڕترن.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی قەوزەبەردم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٢٦، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی قەوزەبەردم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٢٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قەوزەبەرد".