وتووێژ:قیبلەنما

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن کاردۆ جاف

کاکە چالاک سڵاو. ئەمە لینکی گوگڵ ئەمەش هەنبانە بۆرینە پەڕەی ٣٨٢ http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/index.htm. کاکە چالاک لە کام لادێی کوردستان بە قیبلەنما ئەڵێن ڕوگەنوێن؟ تەشەکورت ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٠، ١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

با ناوی کورد بێ، قەیدی چ دەکا. ھەر لەو ھەنبانەیەدا ڕووگە بە مانای قیبلە ھاتووە. من لە مێژە ئەم ناوەم لە ناو کتێبەکاندا دیوە؛ خۆم دامنەتاشیوە. ناوێکی زۆر گونجاو جوانە. تۆ پێت وایە ناوە فارسییەکە باشترە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٩، ١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک تکام وایە کەوابێ دەستکاری بابەتەکە بکەیت و ناوی ڕووگەنوێن بخەیتە ناوی لەگەڵ سەرچاوەکانی. بەڵام کێشە فارسی و کوردی نیە و ناچمە ناو ئەو بابەتە. یاسای ژیری نەک بۆ ویکی بۆ هەموو نوسینێک ئەوەیە بە زمانی خەڵک قسە بکەین، خەڵکیش چ لە کرماشان تا قامیشلی لە قیبلەنوما باشتر ئەگەن تا ڕووگەنوێن. من ئیتر هیچ نانوسم. چونکە کاتی تۆ ئەکوژم پێش خۆم. وە ناشتوانم دەستکاری بکەم چونکە من نازانم ڕووگەنوێن لە کوێ بەکاردێ. دووبارە سڵاو.--هیوا (لێدوان)

ئەوە من گواستمەوە بۆ قیبلەنما بەڵام کاک هیوا گیان لای ئێمە بەم شتەی جنابت وتارت بۆ داناوە ناڵێن قیبلەنما؛ تکایە چاکی بکە. قیبلەنما تایبەت بۆ نیشاندانی قیبلە دروست کراوە نەک دیاریکردنی ئاراستەی جوگرافی. بەکورتی قیبلەنما ھەر ئەم شتەیە لە ویکی ئینگلیزیدا وتاری en:Qibla compassی بۆ دانراوە بەڵام ئەم شتەی جنابت نووسیوتە پێناسەی Compassە و ئەم دووانە نابێ لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٥، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

هەر وەک کاکە چالاک ئاماژەی پێدا، قیبلەنوێن (قیبلەنما) و لانوێن (قوتب نما) دوو شتی جیاوازن. ئەم پەڕەیە باسی لانوێن دەکا نە قیبلەنوێن. تکایە ئەم هەڵە زەقە ڕاست بکرێ. لە فەرهەنگی فارسی-کوردی زانستگای کوردستان ئاوا هاتووە:
  • قطب نما: لانوێن؛ لانما؛ جەمسەرنما؛ جەمسەرنوێن؛ کەرەستەیەک بۆ ناسینەوەی چوار لایەنی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و نێوانیان بە پێی ناسینەوەی لای جەمسەر
  • قبلەنما: قیبلەنوێن؛ قیبلەنما؛ ئامرازی نیشاندانی لای کەعبە.

هەڵبەت دیارە کە ئەم وشانە داتاشراون و وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆی وشە بیانییەکانن، بەڵام دروستن و چاری ناچارن. سپاس!Aminijian (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٤ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وەک لەسەرەوە وتبووم "من ئیتر هیچ نانوسم." تاقەتی ئەم چەلەحانێیەم نیە بەڕاستی. چی لێ ئەکەن لێی بکەن. ماڵتان ئاوا.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم کاک ھیوا چی بووە. جنابت دێڕێکت نووسی منیش گواستمەوە بۆ قیبلەنما. ئێستاش ئەگەر پێت وایە لە کوردیدا بە ھەر دووک بابەتی Qibla compass و Compass ھەر دەڵێن قیبلەنما ئەوە زۆر ھاسان ئەم دوو بابەتە لە ویکی کوردی تێکەڵ دەکەینەوە؛ تووڕەبوونی ناوێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٩، ٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

دیارە کە قیبلەنما، کۆمپاس نییە هەرچەند کە قیبلەنما لەڕووی کۆمپاس دروست دەکەن. من پێم وا نییە زمانی خەڵکیش وا بێ کە بە کۆمپاس بڵێن قیبلەنما، لە کرماشان و ڕۆژهەڵات وەک فارسییەکەی بە کۆمپاس هەر ئەڵێن قوتبنما و قیبلەنما بە ئامێرێک دەوترێ کە بەپێی قوتبنما دروست دەکرێ بۆ نیشان دانی قیبلە. بەڵام ئەگەر وشەیەکی باش و دروست بۆ قوتبنما شک نابەن با بە هەردووکیان بڵێین قیبلەنما. لە ویکیفەرهەنگیشدا چەند وشەیەکی تر بۆ بەرامبەری compass نووسراوە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٠٠، ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر قیبلەنما. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قیبلەنما".