وتووێژ:قۆچەقانی

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

لە باشوور دار لاستیک باوە (ئەنجامی دار لاستیک) > kushared (لێدوان) ١١:١١, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

تەواو کوردی نییە! ڕەوانەکەرێک دروست دەکەم. --چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١١:١٨, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
کێشە نییە، زۆر باشە kushared (لێدوان) ١١:٢٩, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
لە ڕاستیدا نازام فۆچەقانیش کوردی بێ یان نا. نازانم لە کوێوە ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کوردیدا بەردەقانی و کەڤرکانیش وتراوە. لە کرمانجیدا بە بەرد دەڵێن کەڤر کە وابوو لەوانەیە قۆچ ھەر بە مانای بەرد بێ و لەگەڵ وشەی «کوچک»ی سنەیی ھەر بە مانای بەرد یەک شت بێ. بەڵام قانی یان کانی نازانم چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٦، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وشەیە باو نییە و دیارنییە لە چییەوە ھاتووە! لای ئێمە پێی دەڵێن (فندەق) نازانم ئەم وشەیە لە چییەوە ھاتووە، ڕەنگە عەرەبی بێت. دارلاستیک ناوێکی خراپ نییە. | سەرچیا‏١٧:٢٢، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من لای ئێوە بەردەقانیم زۆر بیستووە. بەس لای ئێمە دەڵێن قۆچەقانی. جا ئەوجار جنابت کە دەفەرمووی قۆچەقانی باو نییە منیش دەڵێم بەردەقانی یان دارلاستیک لای ئێمە باو نییە. منیش نازانم لە چییەوە ھاتووە بەڵام شایەدیش زۆر کوردی بوو و شایەدیش نەبوو. بەڵام پێم وایە بەردەقانی یا قۆچەقانی زۆر لەم دارلاستیکە کۆنتر بن چونکە بەدڵنیایی لاستیک کوردی نییە. بیگوێزنەوە بۆ بەردەقانیش دژایەتیم نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥١، ٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
شایەد بەردەقانی بەرد-تەقانی بێ و قۆچەقانییش کوچک-تەقانی. ئەڵبەت ئەمە بۆچوونی منە و زۆر ڕێی تێ دەچێ کە ھەڵە بێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
وا دیارە لەم نەوە نوێیەدا دارلاستیک باوترە. من خۆم زیاتر ئەوە دەبیستم.—ژیـار وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەردەقانی یا بەرزەقانی ئامێرێکی ترە ئەوەیە کە داوود جالووتی پێ کوشت. سەیری ئەم وێنەیە بکەن. ئەوەیە کە ھا بە دستی کینگ دەیڤیدەوە. داری نیە. ھەر پەڕۆیە یا پەتە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٣، ٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
وا بزانم وا بێ و بەرزەقانی شتێک بێ وەکوو Sling. نازانم بەردەقانیش ئەمە بێ یان نا. بەڵام لای ئێمە قۆچەقانی دروست ھەر ئەم شتەیە لە وتارەکەدا ھاتووە یانی دەسکێکی دارینی ھەیە جیرێکی لێ بەسراوەتەوە و جیرەکە بە چەرمێک بۆ دانانی بەردەکە لکاوە. جا نازانم لای برایانی تری ڕۆژھەڵاتیش قۆچەقانی ھەر ئەمەیە یان نا؟ ئەگەر ھەر ئەمەیە کێشەیەکمان نییە. ئەگەر ئەمە نییە دەیگوێزینەوە بۆ دارلاستیک.
بۆ دارلاستیکیش من لە ناو وشەنامە کۆنەکاندا نەمدۆزییەوە بەڵام ھەموو بەرزەقانی و بەردەقانی و قۆچەقانی و کەڤرکانی تێدا بوو و نیشان دەدا وشەیەکی نوێترە. بۆیە لەگەڵ وشەکانی ترم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی قۆچەقانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٥٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قۆچەقانی".