وتووێژ:فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی پیێرسۆنی تۆرنتۆ

کۆتا لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن فەرهاد

سڵاو @Pirehelokan:زۆر سپاس بۆ پەرەپێدان و دەستکاریەکانت،یەک تێبینی ناوی Pearson بە پیرسن دەخوێندرێتەوە بەڵام ئێوە بە شێوازێکی تر نووسیوتانە،مەگەر من هەڵە بم.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:١٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@فەرهاد:، نە بەڕێزم. تۆ ڕاست دەکەیت. وەھا دەخوێنرێتەوە. من خۆم بە ئینگلیزی وەھا گۆی دەکەم. بەڵام زۆرێک لەم ناوانە وەک ھامیلتن، بووز ئالەن ھەمیلتۆن، دیکینسن، واشنتۆن و... بە ۆن لە کوردیدا گۆ دەکرێن. بە ھەردوو شێوازەکە دروستە. من لاریم نیە مەگەر ئەوەی بڕیار لەسەر یەکێکیان بدرێت. لە فارسی و عەرەبی و باقیی زمانەکاندا ھەمان کێشە ھەیە کاتی گواستنەوەی وشە لە ئەلفوبێیەکی ترەوە. ‏٠٥:٢٨، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)
ھەر خۆت لەم وتارەی تۆرۆنتۆدا ناوی شاری ھەمیلتنت بە ھامیلتۆن نووسیوە. یانی وەھایش گۆ دەکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan:نازانم شت دەنووسم دوایی نامینێت،کاتێکی تر،بژیتفەرهاد (لێدوان)
سڵاو @Pirehelokan:هەرچۆنێک دەنووسرێت کێشە نیە،کێشەکە ئەوەیە بۆ هەرناوێک شێوازێک بەکارهاتووە کە دەبێت یەکبخرێن،بۆ نمونە لە ناوی Toronto پیتی Oی دووەم قرتێنراوە لەکاتێک کە دەخوێندرێتەوەبەڵام لە ناوی Pearson و Hamilton پیتی O ناخوێندرێتەوە کەچی نووسراوە،جگە لەم بابەتە لە هەولێر ناوی (فەرهاد) زۆرجاران بە (فەراد) بانگ دەکەن یان لە سلێمانی ناوی (قادر) بە (قایر) بانگ دەکەن بەڵام لەنووسین وەک خۆی ماوەتەوە،جا تکایە یان هەموو ناوەکان پیت بە پیت بنووسین بێ گوێدانە شێوازی خوێندنەوەی یانیش با هەموویان بە شێوازی خوێندنەوە بنووسین،با لەم جەنجاڵیە ڕزگارمان بێت زۆر ماندووم دەکات.بژیتفەرهاد (لێدوان)
@فەرهاد:، بۆ ناوە بیانییەکان ئەو کێشەیە ھەر دەبێت بۆ ھەمیشە لە ھەموو زمانەکانیشدا. بۆ نموونە فەرھاد، بە فەراد و فەراویش دەگوترێت. یۆسف بە یووسف، یۆسۆ، یۆسوو و وێسف دەگوترێت. ئەگەر بە گۆکردن بێت کامیانە؟ لە ئینگلیزیدا محەممەد بە چەند جۆر دەنووسن؟ Muhammad، Mohammad، Muhamad و ڕەنگە دەیان جۆریت تریش. لە ویکیپیدیا بە ھاودەنگی بڕیار دەدرێت و بە دەستی من نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
@فەرهاد: بۆ تۆرنتۆ و تۆرنتۆ من لەگەڵ ھیچکامیان کێشەم نیە. من خۆم تۆرۆنتۆم نووسیبوو چالاک گواستییەوە بۆ تۆرنتۆ چون ئەوەی پێ باوتر بوو. بە بڕوام کێشەیەکی گەورە نیە مادام ڕەوانەکەری ببێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Pirehelokan:ناکرێت ئێمە بابەتێکی وەها ببەستینەوە بە بیرورای کەسی،دەبێت لەهەندێک ناوی بەربڵاو یەک شێواز بین تۆرۆنتۆ ڕاسترە ئەگەر لەسەر بنەمای گۆکردنیش وەرنەگیرابێت لەسەر بنەمای پیتی وەرگیراوە بەڵام تۆرنتۆ نە کوردیە نە عەرەب نە ئینگلیزی هیچ نیە،یانیش ناوی پیرسن یان با پیرسن بێت یانیش با پیرسۆن بێت بەڵام پیەرسۆن هەر لەسەر زاڕان گۆناکرێ،ئەویش دەبێت ڕاست بکرێتەوە تاوەکو لە وتارەکانی داهاتوو بەکاریان بێنم،دەستەکانت دەکوشم هیوام سەرفرازیتەفەرهاد (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی پیێرسۆنی تۆرنتۆ".