وتووێژ:شەڕی براکوژی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناوی وتار دەستکاری

بەڕێزان ئایا ناوی "شەڕی براکوژی" زانستنامەییە؟--MarMzok لـێدوان-- ١٦:٢٤, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو ئەوەی من بزانم ئەم شەڕە هەر بەم ناوەوە باوە لە ناو خەڵکی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیشدا. ئەگەر هەر ناوێکی گونجاو تر هەیە بە ڕای تۆ بینووسە با وتووێژی لەسەر کەین. لەگەڵ ڕێز --barham ١٦:٥٣, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

منیش پێم وایە ناوێکی پڕ پێستە ، ئەگەر باشتر هەیە باشتر .جوتیار ١٦:٥٦, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

شەڕی ناوخۆش هەیە.--Ara Qadir ١٨:٢٨, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو شەڕی ناوخۆ ناوێکی گشتگیرە کە واتا هەموو شەڕێک لە نێوان دوو بەرەی وڵاتێک دا بێت پێی ئەوتری شەڕی ناوخۆ بۆ نموونە (شەڕی ناوخۆی لوبنان (مەسیحییەکان و شیعەکان و سوننەکان)، شەڕی ناوخۆی ئەفگانستان، شەڕی ناوخۆی یۆگسلاڤیا...........هتد. لەبەر ئەوە نابێ لە ناونانی شتەکان بە ناوی خۆیانەوە ڕابکەین ئەمە ڕاستییەکە زۆرێک لە ئێمە بە بیریان دێتەوە.

ئەگەر ئەم شەڕە ناوبنرێ بە شەڕی ناوخۆ ئەی شەڕی یەکێتی و پەکەکە بە چی ناوبنرێ؟ شەڕی یەکێتی و ئیسلامییەکان بە چی ناوبنرێ؟--barham ٢٠:١٣, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

تەنها یەک شت هەیە ئەتوانین دایبنێین لە جێگەی شەڕی براکوژی ئەویش شەڕی یەکێتی و پارتییە یان شەڕی پارتی و یەکێتی هەریەکیان بێت وابزانم کێشەی نییە. (تەنها لەبەر ئەوە ڕام گۆڕی کە ئەم وتارە لە هەر ویکیپیدیایەکی تردا بنووسرێ بێگومان نانوسرێ شەڕی براکوژی ئێمەش ئەبێ پابەند بین بە زانیارینامەیی ناوەکانەوە وەکو کاک مارمزۆکیش وتی ئەم ناوە تا ڕادەیەک زانیارینامەیی نییە. (ئەگەر ڕێککەوتین وتارەکە ئەگوێزینەوە) لەگەڵ ڕێز --barham ٢٠:٥٠, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ هەمووی ئەگرێتەوە. بەم شێوەیەی ئێستا، شەڕی ناوخۆ و شەڕی براکوژییش هەر شەڕی نێو گەلی کورد ئەگەیەنێت. پێم وایە ئەم وتارەی ئێستا باس لە هەموو شەڕەکانی نێو گەلی کورد بکات تەنانەت لە ساڵی هەشتاکانیش لەنێو و یەکێتی و پارتی. یان میرنشینەکانیش :). ئەگەر ئەتەوێت تەنها باس لەو دوو - سێ ساڵەی شەڕی یەکێتی و پارتی بکەیت ئەوا باشترە ناونیشانەکەی وا گشتگیر نەبێت، بۆ نموونە شەڕی یەکێتی-پارتی، ١٩٩٦ تەنها بۆ ئەو ساڵە یان شەڕی یەکێتی-پارتی، ١٩٩٤-١٩٩٨ یان شەڕی یەکێتی-پارتی کە باس لە هەموو شەڕەکانی ئەو دوو حیزبە بکات. بە دڵنیاییەوە ئەبێت هاوپۆلێکمان هەبێت بۆ ئەو وتارانە ئەگەر زیاتر نا ؛).--Ara Qadir ٢٣:٣١, ١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
منیش پێم باشترە ناوی وتارەکە شەڕی براکوژی نەبێت، لە وتارەکەدا بوترێت کە ئەم شەڕە بە شەڕی براکوژی ناوبانگی دەرکردووە. لە ڕۆژھەڵاتا کۆمەڵە و دیموکراتیش شەڕیان کردووە، ئەوەش شەڕی براکوژی بووە، ھەرچەند کە خەڵک ھەر ئەڵێن شەڕی کۆمەڵە و دیموکرات و ناڵێن شەڕی براکوژی، خودی دوو حیزبەکەش کە ھەر باسی ناکەن!--Aza ٠٦:١٢, ٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
وەک ڕێکەوەتن، شەڕی یەکێتی-پارتی، ١٩٩٤-١٩٩٨سوپاس بۆ ئارا ھەموو لەسەری ھاودەنگین؟ (وتارەکانی ھاوبابەتیش ھەر بەم شێوە دەبێت)--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٥١, ٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

  دژ، ئەمەش تۆزێک نازانستنامەیییە (چونکە ھێشتا لەسەر وشەیەک ڕێک نەکەوتووین ئەڵێم زانستنامە)، "یەکێتی" و "پارتی" تەواو نین. فەرمی نین. یەکێک لەو دوو حیزبە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەوی تر ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان ە، "یەکێتی" و "پارتی" وەکوو دوو وشە زۆر زۆر گشتین.--Aza ٠٩:٢٠, ٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

  دژ , زۆر نازانستیە ئەو دوو ناوە هەر جارێ کاک ئازا ووتی.جوتیار

وایە ئەو قسەیەی ئێوەش ڕاستە. کەواتە ئەبێت یان ناوی پارتەکان بە تەواوی بنووسرێت یان کورتکراوەی ناوەکان. مەبەستم شەڕی ینک-پدک یان شەڕی ی‌ن‌ک-پ‌دک. من لەگەڵ دووەمیان نیم، چونکە nonjoinerی تیادایە.--Ara Qadir ١٧:٥٩, ٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
من ئەوەندە تاریخم باش نییە و لەبارەی ئەو شەڕەوە زۆر نازانم. بەڵام شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان، ١٩٩٤ - ١٩٩٨ نابێت؟ نایگەیێنێت؟ --Aza ٠٥:٥٥, ٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر شەڕی براکوژی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:١٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە دەستکاری

@Serchia: دوایین دەستکاریی ٢٠١٧ (ئای-پییەکە) شیاوی پووچەڵکردنەوەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٣، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شەڕی براکوژیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٥٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شەڕی براکوژی".