وتووێژ:شەڕی ئەلباب

دوایین لێدوان: ١ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

@1silent scientist شەڕ بۆ war دانراوە. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza
لە کوردیدا مانای ڕێک نییە بۆ battle و war، من بەپێی عەرەبی دەنووسم، معرکه-شەڕ، حرب-جەنگ، وشەی "شەڕ"یش کوردی نییە. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist ئاشکرایە war و battle جیاوازن. ئەبێ لە زمانی کوردی بەگشتی و لە ویکیپیدیا بەتایبەتی ئەو جیاوازییە نیشان بدرێ. ھەنووکە لە ویکیپیدیا war شەڕە و battle نەبەرد. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
لە چ دامەزراوەیەکی هەرێم و خەڵکی کورد بە گشتی دەڵێن نەبەرد؟ فارسیش هەر دەڵێن نەبەرد، وشەکە نامۆیە و زۆر دەگمەنە، هەر وا هاتووە نابێت بگۆڕدرێت. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە. فەرھەنگەکانی لای ئێوەش، نەک لای ئێمە. ڕاستە بۆ کوردی باشوور تۆزێ نامۆیە، بەڵام چار نییە. نەبەرد باشیی ئەوەیە بەئاسانی نەبەردگای لێ دروست دەکرێ (battlefield). بە ھەر حاڵ war و battle عەینی شت نین. پێویستە دوو وشەی جیاوازیان بۆ بە کار بھێنرێ. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شەڕی ئەلباب".