وتووێژ:شێو

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو (شیو > شێو) دەستکاری

@Serchia:، ئەمە تایپۆیە یا لە شێوەزاری ئێوەدا بە شێو دەڵێن شیو؟ بە ھەرحاڵ بکرێت بە شێو چاکترە. چون ئەوە باوترە لە شێوەزاری موکری و بابانیدا. مەحوی:

ھەتا ڕۆژە دەبێ بۆ شامی شەو ھەوڵێ بدا ھەر کەسئەگەر شاھەنشەھە ئەو ڕۆژە ڕۆیی شەو بە بێ شێوە

جگە لەوەش شیو لەگەڵ مەعنای دۆڵی تەنگیشدا تێک دەچێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: لای ئێمە وا دەڵێن، بەڵام ئەوە تەنیا ھۆکار نەبوو کە ئەو ناوە ھەڵبژێرم. لە کورمانجی شیڤە، بۆیە پێم باشتر بوو ئەو شێوەیە ھەڵبژێرم کە لە کورمانجییەکە نزیکترە. لەبارەی واتاکەی دیکەشی، پێموابێ شیو و شێو وەک یەک بەکاردێن بۆ دۆڵی تەنگ. کێشە نییە شیو بێ یان شێو. بەڵام من ھەموو کات لەگەڵ بەکارھێنانی ئەو وشانەم کە لە کورمانجی و سۆرانی ھەن. بە نموونە ئێمە لە کوردیی سۆرانی کێو و چیامان ھەیە یان گوند و دێ، بەڵام لە کورمانجی ھەر چیا و گوند، بۆچی ئەوانە نەبنە ستاندارد کە ھاوبەشن لەگەڵ کورمانجی؟ بەو شێوەیە جیاوازییەکان کەمتر دەبنەوە. سەرچیا‏٠٠:٥٨، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لە لاجیکەکەت تێگەیشتم، بەڵام دڵنیا نیم ھەروەھا سووک و سانا بتوانین کرمانجی و سۆرانی لەیەک نزیک بخەینەوە. ئەمە حاشا ھەڵناگرێ کە سۆرانی و کرمانجی جیاوازیی فۆنۆلۆجیکیان ھەیە. ئینجا دەنگی ێ و ی لە کرمانجی و سۆرانیشدا فۆنیمن و مەعنا دەگۆڕن. بۆ نموونە کێر و کیر لە کرمانجیدا: کارد و ئەندامێکی مرۆڤ. خۆ ئێمە وتاری کێر ناگۆڕین بۆ کیر یا پارشێو ناگۆڕین بۆ پارشیڤ. یا کرمانجی فۆنیمی /ڵ/ ی ھەر نیە و گول کە یانی گوڵ بە سۆرانی یانی جوزامی! بڕێک دەڵێن لەبارەی وشە و فۆنیمەوە سۆرانی کرمانجییە کە توێیەک گۆرانی کێشراوە بە سەریدا. بە بڕوام سەرچاوەمان ھەمان تێکستەکان بێت باشترە. من بۆ گۆکردنی وشە لە ھەموو شت زیاتر بڕوام بە قافیەی شێعرە کۆنەکان ھەیە. لەوان دڵنیاین چون بۆ ڕێکخستنی قافیە مەجبوورن لەگەڵ نموونەیەکی تر ڕێکی بخەن. بۆ نموونە نالی دەڵێت:
لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوانبەیانی دا سپێدەی باخی سێوان
کاتێک نالی و مەحوی دەڵێن شێو، ئێمە بۆ بڵێین شیو؟ ئینجا زمان تەیفێکە. بێگومان شێوەزارەکانی خەڵک لە ھەولێر و مەھاباد بڕێک لە کرمانجی نزیکترە. ھی ناوچەی سلێمانی و ئەردەڵان لە ژێر کاریگەریی گۆرانیدایە. بۆیە بە زمانی ئێمە شیو یانی دۆڵ. ڕەنگە لە کەسێکی خەڵکی حاجی ئۆمەران بپرسی بڵێ یانی چێشت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من شێو درووستە. شیو لە کوردی ئێمەدا هەیە و واتاکەیشی دیارە. ئینجا باش وایە لە ویکیپیدیا ئێمە وشەی تازە دانەتاشین. Min.neel (لێدوان) ‏١١:٣٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کراسەرچیا‏١٢:١٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر شێو بێ. فارسی نام کوردی ناو موکری و ھەولێری نێو. ئینجا فارسی شام کوردی شێو (دیارە پێشتر *شاو بووە). جا ئەوجار شێو-یش بکەینە شیو قۆناغێکی تر وشەکەمان جەڕاندووە دیارە شێو کۆنترە. بێجگە لە پارشێو، بەرشێو-یش دەڵێن. یان دەڵێن نوێژی شێوان: لە دوگمەی سوخمە، دوێنێ نوێژی شێوان/بەیانی دا، سفیدەی باخی سێوان.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٠، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: کردمە شێو. لەبارەی (نام)یش لە زاری ھەولێری ناوە نەک نێو. سەرچیا‏١٢:١١، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
وام لە بیرە کاک Kushared جارێک وتی ئێمە دەڵێین نێو.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شێوم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٠٥، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شێو".