وتووێژ:شفتە

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia

بە تێکەڵی قوڕە سوورە و ئاھەکیش دەوترێ شفتە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ fa:شفته لینکی بکەین؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan: ئەوە لای ئێمە کفتەیە. شفتە ئەوانەی نێو ئەم وێنەیەن. سەرچیا‏٢٠:٢٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نە سەرچیای بەڕێز، بە پێچەوانە وتت. کفتە لە وشەی کوفتەی فارسییەوە ھاتوە یانی کوتراو، بۆیە فارس بەو وێنەیە داتنا دەڵێن کوفتە یا کفتە کە ئەنواعی ھەیە، تەنانەت ھەتا تورکیا و ئەورووپاش ناوی کفتە چووە. بە پێچەوانە شفتە بە شتێک دەوترێ تراوتر بێت، بۆ نموونە شفتەی ئاھەک تێکەڵی قوڕ و ئاھەکە. ڕەنگە ئەو دوو وشەیە جێگۆڕییان کردبێت لە باشوور. وشە بە پێی زەمان و جوغرافیا دەگۆڕدرێت. بۆ نموونە لە فارسی کۆندا وابزانم شفتە بە شتی وشک کراو دەوترا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
دڵنیا نیم ئێوە بە en:Kuku_(food) دەڵێن شفتە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:١١، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئەوەی چالاک باسی کردووە دەبێتە چی! بەس لێرە وەکوو ئەوەن کە باسم کرد، ڕەنگە لێرە ئالوگۆڕێک ڕووی دابێت. سەرچیا‏١٩:٤٦، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێکھاتە دەستکاری

ئەی شفتەی پەتاتەی و کولەکە و ئەمانەتان نەبیستووە؟ بۆ باس نەکراوە لە وتارەکە؟؟—ژیار وتووێژ ‏٠٩:٤٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شفتە".