وتووێژ:شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

@Épine:، @Calak:، @ئارام بکر:دیسان هەڵەیەکی تر بە هۆی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە ڕوویداوە. شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار و شرکەتی سنوورداری تایبەت هەر یەکێکن بەڵام دووەمینیان (LLC) زاراوەیەکە کە لە ئەمریکادا بۆ ئەم جۆرە کۆمپانییە بەکار تێ؛ هەڵەکە لێرەدایە کە ئەمانە دەقیق یەک بابەتن بە دوو شێوەزار. هەڵەیەکی تر تایبەتە بە خوەمان، من نازانم کام یەک لەم زاراوانە بۆ زمانی کوردی بەکار بێنین نازانم کامیشیان بە ڕەسمی لە باشووردا بەکار تێن بەڵام بەم هۆیەوە کە لە فارسیدا (شرکت با مسئولیت محدود)، لە عەرەبیدا (شركة ذات مسؤولية محدودة) و لە ئینگلیزیی ئەمریکیدا (Limited liability company) بە کار هاتووە، وا دەزانم کە شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار پەیوەندیی زۆرتری بەکوردییەوە هەیە و وا دەزانم کە باشترە بکرێنە یەک بابەتیش چونکە هەر یەکێکن وەک پێشتر گوتم. تکایە دیدی خوەتان بێژنلەم بارەیەوە. گەلێک سپاس کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی بۆ لە ویکی ئینگلیزیدا دوو وتارن؟ خۆ ئەگەر دروست یەک شت بوایەن لە ویکی ئینگیزدا تێکەڵ دەکران بەڵام دیارە دەبێ جیاوازییان ھەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٧، ٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لەڕاستیدا یەکەمینیان ئەم باسی ئەم جۆرە کۆمپانییە دەکا لە ئەمریکادا و دووەمینیان بەگشتی لە جیھاندا بەڵام بەگشتی یەکێکن.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ ئەوە نیم کە بکرێنە یەک. دیارە جیاوازییان ھەیە و باشترە ئاماژە بە جیاوازییەکان بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار".