وتووێژ:سەماع

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

پێم وایە ئەم وشەیە لە کوردەواری بۆتە سەما. لەبیرمە جاران سەری چۆلەکەیان دەگرت، دەیان گوت «سەمای بکە، بەرت دەدەم» چۆلەکەی قوڕبەسەریش لە شوێنی خۆی بەولا و بەولادا دەسووڕا. سەرچیا‏٢٢:١٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

:) سڵاو کاک @سەرچیا:، سەما، بە گشتییە، ئەمە حاڵەتێکی تایبەت و عیرفانی سەمایە، نازانم، دەبێت هەردووکیان یەک بن؟ Şûşe وتووێژ ‏٢٢:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە ھەردوو وشەکان یەکن. جیابکرێنەوە باشترە. بەس بەڕای من کێشەکە لە بەرانبەری (Dance)ە، بۆ ھەڵپەڕکێ نەبێ؟! سەرچیا‏١٣:٢٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
هەڵپەڕکێ، سەمای تایبەتی خۆمانە، ڕەقسی فارس و ئەوانەی تر هەر سەمای پێ دەڵێین خۆ ئەوان هەڵپەڕکێ نین. من پێم وایه هەر ئەوەی ئێستا باشە. واتە Dance سەما بێت و ئەمەش سەماع نازانم ڕای هاوڕێیانی تریش چییە. Şûşe وتووێژ ‏١٧:٥٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرەش وتووێژ:ھەڵپەڕکێ باسیان کردووە. Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سەماع لە وشەی سماء بە واتای ئاسمان هاتووە، سەمای بە واتای Dance لە چییەوە هاتووە؟ من لەوەتەی وەبیرمە هەر وتوومانە سەما، بەڵام بیرم لەوە نەکردۆتەوە لە چیڕا هاتووە. Şûşe وتووێژ ‏١٨:١٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سەمای کوردی ھەر ئەو سەماعەیە. Dance سەما یا رەقس و سەماعیش ھەر دەبێتەوە سەماع.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سەماع".