وتووێژ:سەری ھیوای باش
Cape
دەستکاری@1silent scientist وشەی cape وتاری دەماخەی بۆ دانراوە. بەو پێیە، ئەمەش ئەبێ بە دەماخەی ھیوای باش. بەڵام وشەی باشتریش ھەیە. دەماخە لە فارسیا باوە. دەماغ یانی لووت بە فارسی. ئێمە وشەی کوردیمان ھەیە ڕێک ھاوڕیشەی cape، ئەویش وشەکانی کەپۆ و کەپوو و کاپۆڵ -ە کە ھەموویان بە مانای لووتن. پێم باشە یا ھەر یەکێ لەمانە بە کار بێنین، یا لەمانە وشەیەکی بۆ دروست بکرێ. سپاس.
@Calak @Gejeluk تکایە ڕای خۆتان بڵێن. Aza (لێدوان) ١٣:٥٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- کەپووگە خراب نییە. -گەی ھەیە کە نیشانەی جێیە. Aza (لێدوان) ١٤:٢٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza وایە، ئەمە ھەڵەیە. «کەپۆڵ» و «کاپۆڵ» بۆ skull بە کار ھاتوون، بۆیە ئەمانە باش نین. «کەپ»، «کەپک» و «کەپکە»ش ھەن. نازانم کامە باشترینە. Gêjełûk ١٥:١٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza و @Gejeluk:
- لەڕاستیدا Cape دەبێتە لووتکە بەڵام لە کوردیدا ئەمڕۆکە زیاتر بە مانای peak باو بووە. کەپک و کەپکە-یش لە وشەنامەکاندا peak مانا کراونەتەوە بۆیە پێم وایە کەپووگە بەرامبەرێکی باشترە. کەپووگە و لووتکە یەک پاشگریان ھەیە. چالاک وتووێژ ٠٦:٤٨، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza وایە، ئەمە ھەڵەیە. «کەپۆڵ» و «کاپۆڵ» بۆ skull بە کار ھاتوون، بۆیە ئەمانە باش نین. «کەپ»، «کەپک» و «کەپکە»ش ھەن. نازانم کامە باشترینە. Gêjełûk ١٥:١٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سەری ھیوای باشم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ http://webarchive.nationalarchives.gov.uk/20111212124021/https://www.capetown.gov.za/en/EnvironmentalResourceManagement/publications/Documents/Biodiv_fact_sheet_2_PenSandFyn_2010-03.pdf بۆ https://www.capetown.gov.za/en/EnvironmentalResourceManagement/publications/Documents/Biodiv_fact_sheet_2_PenSandFyn_2010-03.pdf زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٨:٥٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)