ئەو لاپەڕەیە ڕەوانە ناکرێت بۆ مانگی دەستکرد دەبێ بگوازرێتەوە بۆ ئەوێ.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٤١, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

نەخێر ھیچ باو نیە تەنیا ئەگەر لای تۆ باو بێت ئەگینا ئەگەر بڵێی سەتەلایت خەڵک بە کەناڵی ئاسمانی تێیدەگات، بۆ مانگی دەستکرد کەسم نەبینیوە بڵێ سەتەلایت، ڕاستە مانگی دەستکرد بە کوردی بەرانبەر سەتەلایتە لە ئینگلیزی بەڵام لەناو خەڵکیدا ئەگەر بڵێی سەتەلایت ئەوا بە کەناڵی ئاسمانی (قناة الفضائیة) تێیدەگەن بۆیە تکایە چاکی بکەرەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:١٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

براکەم ئێرە ئینسایکڵۆپیدیایە و شوێنی ڕاستی و زانستە نەک بیر و بۆچوونی خەڵکی ئاسایی. ئەم لێدوان و باسە پێشتر کرابوو (لە وتاری چیمەنتۆ و کۆنکریتدا) و پێویستە زمانی خەڵک لە زمانی زانست جیا بکرێتەوە. خەڵک لەوانەیە بە کەناڵی ئاسمانی بڵێ سەتەلایت، بۆ؟ چون ئەم کاناڵانە لە ڕێگای سەتەلایتەوە بڵاو دەکرێنەوە خۆ ئەمە سەتەلایەت ناکا بە کەناڵی ئاسمانی! ئەگەر وا بێ GPSیش لە ڕێگای سەتەلایتەوە کار دەکا دەی ئەمە GPS دەکا بە سەتەلایت؟! ئەگەر پێت وایە ئەمانە لەوانەیە لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێت لەسەرەوەی وتاری سەتەلایت ڕوونکردنەوەیەک بنووسە کە لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی تێکەڵی مەکەن. (وەک وتاری Cement لە ویکی ئینگلیزیدا کە نووسراوە لەگەڵ Concrete (کۆنکریت) تێکەڵی مەکەن.) سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٢:٠٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە ئینجا ھەرچۆنێک بێت بۆچی سەتەلایت دادەنێیت لە کاتێکدا دوو عەیبی ھەیە یەکەم وشەیەکی ئاڵۆزە مانای لابەلا دەبەخشێت و سەر لە خەڵک دەشێوێنێت دووەمیش کوردی نیە، من دەزانم چەمەنتۆ یان چیمەنتۆ چییە و جیاوازیشی ھەیە لەگەڵ کۆنکریت (بۆ زانیاریشت کۆنکریت بە کوردی یەعنی سەببە نەک چەمەنتۆ) زۆر باشیش بوو کە ئەم کۆنکریتەت ھێنا بەرچاوم، بۆیە داوات لێ دەکەم ھەردوو وتاری کۆنکریت و سەتەلایت بکەیتە کوردی بیاننێریت بۆ سەببە و مانگی دەستکرد.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٠٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە من گرفتم نییە سەتەلایت بکەینە مانگی دەستکرد بەڵام سەتەلایت دەبێ ڕەوانە بکرێ بۆ مانگی دەستکرد نەک کەناڵی ئاسمانی. بەڵام کۆنکریت: ئێمە لە ڕۆژھەڵات ھەر دەڵێین بێتۆن (کە فەڕانسەییە) و کۆنکریت من دام‌نەناوە. بەڵام سەببە یەکەم جار دەیبیسم و ئاکامی گەڕانەکەشی لە گووگڵدا ھەر یەک دوو دانە بوو. بەڵام کۆنکریت ١٣٥٠ و کۆنکرێتیش ٢٥١٠ دانە بوو. سەببە باو نییە و بێجگە لەمەش زۆر لە کوردی ناچێ.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٣٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

ئێ ئێ برام منیش دەڵێم بیگوێزەوە بۆ مانگی دەستکرد. بۆ سەببەش وەڵا کاکە نەک ھەر سۆرانی لە ناوچەی بادینانیش لە دھۆک و زاخۆ و ئەو جێیانە ھەر دەڵێن سەببە. بۆ باویش کورە وەڵاھی کەس ناڵێ کۆنکریت بەڵام ئاخخخخخخخخخخخخخ لە دەستی ڕاگەیاندی کوردی وشەی خۆمانە ھەیە کەچی بێگانە بەکاردەھێنن سەیری ھەر ڕاگەیاندنێک دەکەیت دەبینی دەڵێ ئۆپۆزسیۆن و بایکۆت و کەمپین و ...ھتد لە کاتێکدا ھەموویان وشەی کوردی ھاوواتایان ھەیە بەڵام کەس گوێی پێنادات ئەگەر ھەر وشەی بیگانە بەکاربھێنرێت وشە خۆماڵییەکان دەمرن و نامێنن ئەو کات زمانی کوردی وەک ھەندێ لە زمانە زەڵاتەییەکانی لێدێت کە ھەر وشەیەکی لەلایەک ھێناوە و پەیکەری زمانەکە تێکشکاوە. خەڵک ھەمووی دەڵێ فڵانە شوێنم سەبب کرد ئەوێ سەبب دەکەم ئێرە سەببەیە، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکان ھەر وشەی بێگانە بەکار دەھێنن (خۆ من ناڵێم بەکاری مەھێنن بەڵام کاتێ وشەی کوردی ھەبێ نابێت وشەی کورتی (غەیرە کوردی) بەکاربێنن. برام مردنی وشە مردنی زمانە. ئێستا کەمن و ناوچەی من بەرانبەر ئەو وشەیە وشەی کوردیمان ھەیە ھەر لای خۆمان دەمێنێتەوە ئەگەر لەشوێنێکی وەکو ئێرە بڵاو نەکرێتەوە وە کوردانی تر لێی بێبەش دەبن و دەبێ وشەی بێگانە بەکاربێنن. خۆ ئەگەر من و خەڵکی ناوچەکەم ھەموومان بمرین بە ڕووداوێک بۆ نمونە بە بوومەلەرزەیەک یان لەوانەیە شەڕێک کیمیابارانێکی تر یان ھەر بەڵایەکی تر کە بەسەرمان بێت ئەوا لەگەڵ خۆمان ئەو وشەیەش دەبەینە ژێر گڵ و ئەو کوردانەی کە لە ژیانیش ماون دەبێ ھەر وەکو کورتیەکان بڵێن کۆنکریت و وشەی کوردی ڕەسەنیان نابێت. بۆیە حەز دەکەم وشەکان بکرێتە کوردی تا نەفەوتێن و لەگەڵ خاوەنانیان نەچنە ژێرگڵ. ئیتر من ھیچم نەما، ھیوادارم ناوی کوێت و مانگە دەسکردەکە و سەببە چاک بکەیت تا وشە کوردیەکان بمێننەوە و لە جێیەکی وەکو ویکی ھەڵبگیرێن و لەناونەچن. سوپاس بۆ ناردنی ئەم بەستەرەداخوازی بەرامبەری کوردی. کردمەوە نوسرابوو (Institution) ئەوە بەمانای چی دێت؟ ئینیستیوتشن یەعنی (دامەزراوە یان دەزگا) بە عەرەبی مٶسسة(موئەسەسە).سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٣٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە ئەوە سەتەلایت چارەسەر کرا. بەڵام بۆ کۆنکریتش پێویستە لەگەڵ نووسەری وتارەکە یان کاک ئاسۆ قسە بکەی و بیروڕای وانیش بزانی چون ئەوان زیاتر لەسەر ئەم وتارە کاریان کردووە. کوێتش ھەڵەیە و کوردی نییە ھەتا من لەسەری تەعەسوبم ھەبێ و بۆ ناوە بیانییەکان ئەگەر دووبەرەکی ھەبێت ئەوە چاو لە دەربڕینی وشە بیانییەکە دەکەن و ئەمەش یاسایەکی گشتییە ھەم لێرە و ھەم لە ھەموو ویکیپیدیاکانی تردا. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٧:٢٣, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


باشە ئەوە قسەی تۆیە: (بۆ ناوە بیانییەکان ئەگەر دووبەرەکی ھەبێت ئەوە چاو لە دەربڕینی وشە بیانییەکە دەکەن و ئەمەش یاسایەکی گشتییە ھەم لێرە و ھەم لە ھەموو ویکیپیدیاکانی تردا) کەواتە مادام دەبێت سەڵاحەدین کە ناوێکی عەرەبییە دەبێ بنوسرێت سەڵاحەدین نەک سەلاحەدین بە (ڵ) نەک بە (ل) چونکە لە عەرەبی (ڵ)ە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٣٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
خۆ لە عەرەبیدا (ڵ) بوونی نییە مەگەر مەگەر لە وشەی ا... دا.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٨:٥٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

وشەی چیدا؟؟؟؟ بە (ل) دەنوسرێت بەڵام بە (ڵ) دەخوێندرێتەوە. نازانم ئەگەر بزانی یان نا بەڵام لە عەرەبیدا (لام) دوای سەر(الفتحة) و بۆر(الضمة) بە (ڵ) دەخوێندرێتەوە بەڵام ئەگەر دوای ژێر(الکسرة) بێت ئەوا بە (ل) دەخوێندرێتەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٢١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

براڤۆ! دروست ئاوایە بەڵام تەنیا و تەنیا لە وشەی «اللّە»دا (ا...).--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٢٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


بەخوا نازانم مەبەستت چییە لە ناردنی ئەم ھێمایە (ا...) بەڵام حەز دەکەم پێم بڵێی ئایا ئێستا کار بەکام یاسا دەکەیت ئەوەی شتەکان بە کوردی بکرێن یان ئەوە کە لەسەرە نووسیوتە کە دەبێ وەکو خۆی بنوسرێت.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٥, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە مەبەست لە ا... وشەی جەلالەی «اللّە»یە، لای ئێمە زۆر جاران وشەی «اللّە» نانووسن و لە جیاتی ئەلفێک دەنووسن و سێ خاڵ لەبەر ڕێزگرتنی زۆرتر. یاساکەش زۆر ئاشکرایە ئەگەر دووبەرەکی بوو تەماشای وشەکە لە زمانی سەرەکییەکەدا دەکەن.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٨:٠٣, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
باشە کەواتە زمانی سەرەکی کە عەرەبییە دەڵێ سەڵاحەدین دەبێ بکرێتە سەڵاحەدین نەک سەلاحەدین.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٠٨, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
من وتم خۆ لە عەرەبیدا ڵ نییە (اللٌە نەبێ) و ھەموو وشەکانی تر ھەر بە ل دەوترێ.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٠:٢٦, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

وەڵا مەبەستت روون نیە کاکە /ئایا مەبەستت ئەوەیە لە عەرەبییدا دەنگی (ڵ) لام ثقیل/ نیە و تەنیا بۆ (ئەڵا) بەکاردێت وە وشەکانی تر ھەمووی بە (ل) لام خفیخ/ دەخوێندرێنەوە؟--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٥٥, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

من وای تێ‌گەییشتۆم. کاک فێرخواز بە خوا من کارم بەم وتارە نەبووە خۆشت دەزانی. تۆ ئەگەر فایلێکی Audio لەم وشەیە بە زمان عەرەبی پەیا کەی ئەوە گرفتێک نامێنێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١١:٠١, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


وەڵا کاکە دەنا زۆر ھەڵەی دیارە لەوەی سەرەوە کە نووسیومە تێنەگەیشتووی نازانم ئەگەر بزانی یان نا بەڵام لە عەرەبیدا (لام) دوای سەر(الفتحة) و بۆر(الضمة) بە (ڵ) دەخوێندرێتەوە بەڵام ئەگەر دوای ژێر(الکسرة) بێت ئەوا بە (ل) دەخوێندرێتەوە/ (صٙلاح الدین) کە دەبینی فەتحە لەسەر پیتی ص ھەیە واتە لام دوای فەتحە ھاتووە بۆیە بە ڵ دەخوێندرێتەوە. بۆ دەنگیش [[١]] ئەوە دەنگ. دوگمەی خوێندنەوەی عەرەبی داگرە و بۆت دەخوێنێتەوە. --Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٠٧, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە بە خوا نەمبیست بەڵام لێرەشدا ھەر قسەی من ھاتووە کە دەڵێ ڵ لە عەرەبی ستاندارددا تەنیا لە وشەی اللّەدا ھەیە. ھەروەھا نووسەرەی ئەم وتارە کاک ئاراس کوردی باشوورە و ئەویش وتارەکەی ھەر بە ناوی سەلاحەدینەوە نووسیبوو. پاشان لە ڕۆژھەڵاتیش ھەر بە سەلاح دەوترێ تەنانەت خەڵکی بانەش کە زۆر وەکوو کوردی باشوور قسە دەکەن ھەر دەڵێن سەلاح. تەماشای ماڵپەڕی زانستگای سەلاحەددینیشم کرد سەلاحیش ھاتبوو و سەڵاحیش نووسرابوو. کە وا بوو سەلاح و سەڵاح ھەر دوو دروستن و تەنیا جیاوازی لە دەربڕێنی ناوچەکاندایە کە ئەمەش بەڵگەی باش بۆ گواستنەوەی پەڕەکە نییە. تۆ بیگوێزییەوە سبەی ڕۆژی یەکی تر دیسان دەیگوێزێتەوە. ھەر بۆیە من نازانم چ لە ناوی ئەم وتارە بکەم پێم وابێ ڕاپرسی گشتی پێویست بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٥٨, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سەرسوڕمان دەستکاری

سەرم سوڕماوە لە دوو شت یەکەم:نازانم چۆن شتی وا دەبێت کە دەڵێی نەمبیست، تەنیا دووگمەی خوێندنەوە داگرە و بۆت دەخوێنێتەوە. دووەم لەوەی کە دەڵێیت لە عەرەبی (ڵ) نییە بە داخەوە ئەو قسەیەت ئەوەش دەردەخات کە ھیچ لە زانستی باش خوێندنەوەی قورئان (تجوید) نازانیت. تکایە بەیانی سەرلەزوو لە مەلای گەڕەکەکەی خۆتان بپرسە بڵێ (صلاح الدین) بە عەرەبی چۆن دەخوێندرێتەوە و داوای لێبکە تۆزێک فێری باشخوێندنت (جوانخوێندن، تەجوید) بکات و باسی حوکمەکانی پیتی لامت بۆ بکات. وە ئەوەش بزانە وشەی پایەبەرزی (اللە) مەرج ھەموو جارێک بە لامەکەی بە (ڵ) ناخوێندرێتەوە بەڵکو ھەروەکو پێم وتی ئەگەر سەر و بۆری لەپێش بێت ئەو کات بە (ڵ) دەخوێندرێتەوە بەڵام ئەگەر ژێری لە پێش بێت بە (ل) دەخوێندرێتەوە، ئەمە حوکمە و حوکمی تریش ھەیە بەڵام با لێت ئاڵۆز نەکەم و کە خۆت بەیانی لە مەلاکەی لای ماڵی خۆتانت پرسی پێت دەڵێت.

ھەر بۆ ڕوونکردنەوەیەکی بچووکیش بەر لەوەی خۆری بەیانی ھەڵبێت و بچی لە مامۆستا بپرسیت سەیرێکی ئەم پێگەیە بکە [[٢]] کە تایبەتە بە باشخوێندنی قورئانی پیرۆز/ سەیری بەشی دووەم؛٢- پیتی ( لام ). لەگەڵ/بەشی سێیەم؛(٣) پیتی لامی وتەی پیرۆزی(اللە). بکە ھەرچەندە نمونەی زۆری تێدانییە بەڵام باشییەکەی لەوەیە بۆت دەخوێنێتەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٢٦, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سەتەلایت".