وتووێژ:سیستمی پۆتانەکان

دوایین لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی coordinates بە کوردی

ناو دەستکاری

@هیوا: سپاس بۆ ئەم وتارە. لای ئێمە دەڵێن سیستم. لای ئێوە سیستم باوترە یان سیستەم؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە دەڵێین سیستەم (ئەگەرچی من بۆخۆم دەڵێم سیستم) --برووسک (لێدوان) ‏١٩:١٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ببورن وەک وتم پەلە بوو.--هیوا (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە بە ئینگلیزیش ھەر دەبێ سیستم بێ. بە ھەر حاڵ دەستت خۆش بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

coordinates بە کوردی دەستکاری

بۆ coordinates ئەم وشانەم بینیوە:

  • کۆردینات، کۆردیناتەکان
  • تانوپۆ ، تان و پۆ
  • پۆوتان، پۆتان
  • تەوەرەکان

کامەیان بە کار ببەین؟ سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە لە باشوور کۆردینات، کۆردیناتەکان بەکانایەنین نازانم لە زانکۆش بەهۆی زمانی ئینگلیزی بەکاری دێنن یان نا! بەڵام ئەوانی دی هەموو بەکاردێنین ، بەتایبەت لەم دواییانە زۆرتر تەوەرە بەکاردێنین وەک تەوەرەی X و تەوەرەی Y ,خۆم پار لە ئامادەیی (High School) م تەواو کرد زۆرتر تەورە مان بەکاردێنا زۆرکاتیش هەبوو تان و پۆ مان بەکاردێنا (جا بەهەرجۆرێک بنووسرێت و بخوێندرێتەوە!) >Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
تەوەرە مانای Axis ئەدات (تەوەرەکان Axes). پێکھێنەرەکانی coordinate system بریتین لە ١) تەوەرەکان ٢)origin (مرکز) ٣) گۆشەی نێوانی تەوەرەکان. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من لە کاک برووسکم (کە خەڵکی باشوورە) پرسی وتی ئێمە دەڵێین پۆتان. منیش ھەر ئەوەم دانا. لە ھەموویان کورتترە و خۆشتر دێتە سەر زاران. من لەگەڵ پۆتانم. تەوەریش بە باش نازانم. پێم وایە بەرامبەری میحوەرە و دەبێتە ھۆی سەر لێ شێوان.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٢، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاخر «تان و پۆ» کە لە قوماش و قاڵی و شتی واوە گیراوە حاڵەتی شەبەکەیەکی دوو ڕەھەندییە. مانای coordinate system شتێکی بەربڵاوترە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەکەی بۆ دووڕەھەندی گونجاوترە بەڵام دەڵێی چی منیش لەسەر زۆربەی وشە داتاشراوەکان ڕەخنەم ھەیە. بەم جۆرە بێت تاقە یەک وشەی داتاشراو نابێ بەکاربھێنین چون سەدی نەوەدیان گرفتیان ھەیە. ئاواش بێ بۆ خەڵکی باشوور ھیچ قازانجی نابێ. زمانی کوردی بەڕاستی ستەمی زۆر لێ کراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠١:١٢، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیستمی پۆتانەکان".