وتووێژ:سترێس
دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریمەگەر فشار کوردییەکەی نابێتە گوشار؟ -Aza (لێدوان) ١٧:٣٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- ھەردووکیان بەکارھاتوون، ھەردووک بە کوردی حسێبن. سەرچیا — ٢٠:٥٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- کورد کەی وتوویەتی فشاردان لەوەتەی ھەم ھەر گوشین-م بیستووە.
- فشار قەت نابێتە Stress دەبێتە Pressure. ئەگەر بە لاسایی عەرەبی دانراوە لە عەرەبیدا نووسراوە ضغط نفسي کە دەبێتە فشاری ڕۆحی.
- ضغط لە کوردیدا بووەتە زەخت لە فارسیدا پێی دەڵێن فشار. من پێم وایە گوشار وشەیەکی ھەڵەیە. دەزانین پرسین ناوی چاوگەکەی دەبێتە پرسیار دیارە گوشین-یش دەبێتە گوشیار نەک گوشار!
- گوشار وشەیەکی نوێ و داتاشراوە و لە ھیچ وشەنامەیەکدا نەھاتووە [١]. ھەڵبەت لە کوردیدا وشەی وشارمان[٢] ھەیە کە ئەمە وشەیەکی کۆنە و چاوگەکەی دەبێتە وشاردن [٣]. ئەمە وەک بژاردن و بژار وایە.
- @Aza: دەی زەخت عەرەبییە، فشار فارسییە، گوشار-یش ھەڵە، وشار باو نییە و پەستان-یش من پێم وایە دەبێتە compress نەک press. ھەر وشەی تەوژم شک دەبەم بە مانای فشار کە باو بێ ھەڵبەت نازانم ڕەگ و ڕیشەکەی چییە و کوردییە یان نا. چالاک وتووێژ ١٠:٤٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Aza و @Calak ئاگاداربن پێش بەکوردیکردنی وشەکان بایەخداریشیان گرنگە، وەرگێڕان و ھێنانی وشەیەکی ڕەسەنی کوردی کە چیتر کاری پێناکرێ یان باو نییە لەناو کۆمەڵگە بەپێی وپ:بایەخداری ڕەت دەکرێتەوە. زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:١٧، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- ئەمە نوێ نییە تا وشەی نوێی بۆ دابنێین. وشەی تەوژم بەکاردێت، بەڵام پێم وانییە کەس بۆ ئەوەی بەکارھێنابێ و گوتبێتی تەوژمی دەروونی. ئەوە لەبەچارودەگرین کە خەڵک دەیڵێت، کە زۆرتر فشارە، و سترێسیش دەڵێن. سەرچیا — ١٦:٢٩، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- من زیاتر سترێسی دەروونی و فشاری دەروونیم بیستووە، وە بەڵێ تا ئێستا تەوژمی دەروونیم نەبیستووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٧:٠٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- ئەمە نوێ نییە تا وشەی نوێی بۆ دابنێین. وشەی تەوژم بەکاردێت، بەڵام پێم وانییە کەس بۆ ئەوەی بەکارھێنابێ و گوتبێتی تەوژمی دەروونی. ئەوە لەبەچارودەگرین کە خەڵک دەیڵێت، کە زۆرتر فشارە، و سترێسیش دەڵێن. سەرچیا — ١٦:٢٩، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Aza و @Calak ئاگاداربن پێش بەکوردیکردنی وشەکان بایەخداریشیان گرنگە، وەرگێڕان و ھێنانی وشەیەکی ڕەسەنی کوردی کە چیتر کاری پێناکرێ یان باو نییە لەناو کۆمەڵگە بەپێی وپ:بایەخداری ڕەت دەکرێتەوە. زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:١٧، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
دەی با سترێس بێ. ھەر ئەوە باشترە. لێرەش خەڵک ھەر ئەڵێن سترێس. Aza (لێدوان) ١٧:٤٤، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- لێرەدا زیاتر ویستم بۆ Pressure ساغ بینەوە دەنا منیش بۆ ئەم وتارە لەگەڵ سترێس-م. چالاک وتووێژ ١٨:١٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڕینەوە
دەستکاریسڵاو بەڕێز @Serchia: دووبارە ڕێکخستنەوەم بۆی کرد و تاگی پێشنیاری سڕینەوەم لابرد، زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٣٨، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
- دەست خۆش. سەرچیا — ١٦:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)