وتووێژ:زانستکار

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ibrahim aziz

لە کوردیدا چاوگی "زانستکردن"مان نییە تا وشەی "زانستکار"ی لێ داتاشرێ.--Aza (لێدوان) ٠٦:٥٣, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

زانا گوونجاوترە یان زانستخواز > kushared (لێدوان) ٠٧:٤٤, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
چاوگی زانست، "زانستن"ە، "صفت"ەکەیشی زانا، جا ئەتوانین بێژین زانستوان یا زانا. مادیوتووێژ (١٣ی گوڵانی ٢٧١٢) ٠٨:٠٨, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو. وێڕای ڕێز و حەورمەت بەڵام ویکیپیدیا شوێنی بەکارھێنانی وشەی داتاشراو و وشەی ناباو نییە. ئاخر کامە کوردی ساکار و نەخوێندەوار دەڵێ زانستکار و زانستخواز یان زانستوان؟! لە کوردیدا بەو شتەی عەرەب دەڵێ عالِم لە کۆنەوە وتوویانە «زانا»، لە ھەر کەسیش بپرسن پێتان دەڵێ یانی چی. زانستیار و زانستمەندیش باو نییە و داتاشراون. ئەم دوو وتارە دەبێ تێکەڵ بکرێنەوە لە ژێر ناوی «زانا»دا. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گوڵانی ٢٧١٣) ١١:٠٢, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سڵاو. زانا بۆ scientist تەواو نییە، زانستیار تەواوە. ڕاستە زانا باوترە بەڵام تەواو نییە و مەبەست ناپێکێ. زانست (science) چەمکێکی نوێیەو کورد لە کۆندا (و ڕەنگە ئەمڕۆکەش) لەگەڵی ئاشنا نەبووە تا وشەی بۆ دابنێ. زانا واتە ئەوەی زانایی (knowledge) -ی ھەیە، ئەوەی ئەزانێت. بەڵام scientist واتە ئەوەی لە ڕێگەی science -ەوە زانایییەکەی بەدەست دێنێ، ئەوەی کە scientific method پەیڕەو ئەکا. ڕەنگە بە زۆر کەس بوترێ زانا، بۆ نموونە "زانای گەورە ئیمام غەزالی"، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئیمام غەزالی scientist نەبووە، واتە زانایییەکەی لە ڕێگەی ڕوانین و تاقیکردنەوەوە بەدەست نەھێناوە (کەوابوو ئەکرێ مرۆڤ لە خۆی بپرسێ کە ئاخۆ ھەر ھیچی زانیوە یان نا).--Aza (لێدوان) ١٣:١٤, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
مام ئازا قسەکانی جنابت دروست. منیش سەردەمێک بیرم لە ھاوتای scientist دەکردەوە. ڕاست دەکەی وشەی زانا دەقاودەق scientist مانا نادات بەڵام وشەیەیەکی کۆنە و دانەتاشراوە و دروست بە مانای «عالِم»ە کە لە عەرەبیدا بە scientist دەڵێن. ڕەنگە یەکێک بڵێ ئێمە چیمان لە عەەربی داوە و قسەکەشی ڕاستە. بەڵام نازانم بۆ دەبێ وشە دابتاشین لە کاتێکدا وشەی ھاومانا لە کوردەواریدا ھەبووە و ھەیە! نازانم لە کەیەوە scientist بۆتە زانستیار ھەڤالی کەمتیار! سەیری ھەنبانەبۆرینەش بکەی زانستیاری تێدا نییە. جوان دیارە وشەکە تەمەنی کورتە و لەمێژ نییە داتاشراوە. لە کوردەواریدا بۆ scientist وشەی زۆر جوان ھەیە و پێداویستمان بەم وشە داتاشراوە کرێتانەوە نییە. ھەر بۆ نموونە بۆ چی زانستیار کە داتاشراوە دەبێ بەڵام زانیار نابێ؟ زانیار ھەم وشەیەکی کۆنە و ھەم دانەتاشراوە و ھەم مانای ڕوونە. ئەوەندە باوە بۆتە ناو بۆ مرۆڤ. زانیاریش نا دیسان لە کوردیدا بۆ ئەم مەبەستە وشەی جوان ھەیە. تۆرەوان یان تۆرەڤان کە تۆرە لە کوردیدا بە مانای زانست دێت. یان ھەر نا ھۆزان:

فرەزانیش ھەیە (کە بە بڕوای من بۆ «علامە»ی عەرەبی و فارسی باشترە). دەی ئەوھەموو وشە جوانە لە کوردیدا، بۆ وشەی داتاشراو؟ دەبێ یەکێک لەم وشانە کە وتم بۆ ئەم مەبەستە ھەڵبژێرین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٦:٤٥, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)


باشە، با زانا بێ. بەڵام ئەبێ لە ناو وتارەکە جیاوازیی نێوان مانای کۆن و مانای نوێ لێکبدرێتەوە.--Aza (لێدوان) ١٣:٠٢, ٨ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لێدوانەکەم دیسان خوێندەوە. ئەو شتەی ئێمە پێی دەڵێین زانا و لە عەرەبیدا عالم، زیاتر ھەر ئەو شتەیە کە کاک ئازا باسی کرد. بۆ نموونە بە ئیمام غەزالی دەڵێن زانا. ئەمە لە عەرەبیشدا ھەر پێی دەڵێن عالم بەڵام ئەمە بەرامبەری scientist نییە. ئەمە لە ئینگلیزیدا پێی دەڵێن scholar (سەیری ئەمە بکەن). لە عەرەبیدا زۆر جاران بە ھەر دووکیان دەڵین عالم کە کاک ئازا ڕوونی کردەوە ئەوانە فەرقیان ھەیە و یەک شت نین. ئێستا ئێمە دەبێ ساغ بینەوە بەرامبەری scientist و scholar چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بە ڕای من scientist لە کوردیا ڕێک ئەبێتە زانستھۆگر. من پێم باشە لە جیات پاشگری -یسم یا -یزم پاشگری -ھۆگری یا -ھۆگرەتی دانین. بۆ نموونە ئەکرێ بڵێین دەسەڵاتھۆگرەتی یا دەسەڵاتھۆگری. لە فارسیا جاران پاشگری -خواھی یا -طلبی یان بەکار ئەھێنا. مەسەن ئەیانوت آرمانخواهی یا تجزیه طلبی. ئێستا زیاتر لە پاشگری -گرایی کەڵک وەرئەگرن. --Aza (لێدوان) ‏١١:١٥، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
با شتەکە زۆر تێکەڵ و ئاڵۆز نەبێت، نەک یەک و دووان، بێتە سەر مەسەلەی ناودانان و ناودۆزینەوە، دەیان ناو پێشنیار دەکرێ، ھەر لێرە چەند کەسێکین ئەوەندە پێشنیارکراون. لەگەڵ خەڵک و زۆرینە بین باشترە، زانا بۆ (scientist)، دەکرێ بۆ (scholar)یش پێشنیاری ناوێک بکرێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٠٢، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی زانام بۆ بەرامبەری scientist بەدڵ نیە. scientist یانی کەسێک کە لە scienceدا کار ئەکات. وەک پێشتر وترا زانا وشەیەکی بەربڵاوترە. بە کەسێک دەوترێت کە زانینی (knowledge) زۆری ھەبێت. سیاپۆش لە سەدەی ھەژدە و نۆزدەدا دەڵێت خودای زانا و ئەقدەس! خۆ خودا scientist نیە!! یان بۆ نموونە ئەفلاتوون و ئەرەستوو ھەردوو زانان، بەڵام تەنیا ئەرەستووە کە scientistە. بۆیە زانا با ھەر وەکوو ئەوەی کە وتراوە ببێت یانی ئەو وشە بەربڵاوەی کە مەعناکەی لە sage و learned و knowledgeable ی ئینگلیزییەوە نزیکە. زانیار و زانستیار باشترن لە زانا بۆ ھاوتای scientist. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٢، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئینجا ئەم وتارەی زانستیاریش ھەیە. ئاگاتان لەمەیش ببێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا ئەو وتارە بەرامبەر بەچیە ؟؟ اتارەکە گرێنەدراوە... هەردوو وتارەکە بەجۆرێک تێکەڵ بوون، زانستکار و زانستیار لەمانادا جیاوازیێکی وایان نیە لەچاو ئاوەڵناوی زانا. ئیبراهیم وتووێژ ‏١٣:٢٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زانستکار".