وتووێژ:زانست

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ئەم وشەیەش (زانست) ڕەنگ و بۆنی کەڵهوڕیی هەیە. کەڵهوڕ دەیەوێ بڵێت "زانیم" دەڵێ "زانستم".--Aza ١٢:٠٦, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من نازانم کاک ئازای خۆشەویست کەڵھوڕەکان دەڵێن چی بەڵام وەکی من بزانم زانست لە دوو بەشان پێکھاتووە: زان (ڕیشەی کرداری زانین) + ئست (نیشانەی ناوی چاوگ). کەوابوو ئەم وشەیە ناوی چاوگە وەکوو بڕست، توانست.--:)CalakLédwan ١٤:٥٦, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نەمەزانی لە کوردییا ناوی چاوگمان هەیە. شایەد ئەوە بێ. من ڕێزمانم ئەوەندە باش نیە. "خواست" م بیستووە (ئەگەر هەڵە نەبم ناوی چاوگە) بەڵام "پرست" و "توانست" ئیتر چین قەت نەمدیوە و نەمبیستوە.--Aza ١٥:٣٤, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک چالاکی بەڕێز، جەنابت هەڵەیت، ٥ جۆر چاوگ هەیە لە کوردیدا: چاوگی واویی، دالیی، یائیی، ئەلفیی، تائیی. ئیتر نە زۆرتر نە کەمتر.

واویی: چوون، بوون. دالی: درووستکردن، بردن، خواردن. ئەلفیی: سووتان، برژان. یائیی: زانین. تائیی: نووستن، بیستن.

دۆزینەوەی رەگی کار ـیش بەمشێوەیە دەبێت: بۆ نموونە دەتەوێت ڕەگی کار نووستن بدۆزیتەوە، دەڵێ دەنووم، ئەو کاتە پێشگری (دە) و جێناوی (م) لادەبەین، ئەو کاتە (نوو) دەمێنێتەوە، کە وابێ ڕەگی کاری نووستن؛ نوو ـە. هەر ویستم ئەوە بڵێم ئیست نیشانەی چاوگ نییە. بژی --برووسک ١٥:٥٤, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک برووسک! لە فارسیدا "اسم مصدر" زاراوەیەکە لە ڕێزماندا کە لەگەڵ چاوگ جیاوازیی هەیە. وابزانم کاک چالاک بە "ناوی چاوگ" تەرجومەی کردۆتەوە.--Aza ١٦:٠٣, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک برووسکی بەڕێز من باسی نیشانەی ناوی چاوگ دەکەم نەک چاوگ. ئەم دووانە زۆر جیاوازن. نەک لە زمانی فارسیدا بەڵکوو لە زمانی عەڕەبیشدا ناوی چاوگ ھەیە و نیشانەکەی ـیّـةه. جا ئێستا با بچینە سەر باسی خۆمان. خواست جیاوازاە کاک ئازای بەڕیز. خواست بە فارسی پێی دەڵین مصدر مرخم (لە چاوگ پیتی ن دەقڕتێنن، ڕێگایەکی تر بۆ دروست کردنی ناوی چاوگ). پرست نا بەڕێز بــــڕست (Birrist) یانی طاقت/طاقة و توانستیش یانی توانایی.--:)CalakLédwan ١٦:١٩, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بارستیش ڕەنگە ناوی چاوگ بێ.--Aza ١٦:٥٨, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نا کاک ئازا گیان. بارست لە وشەی پەھلەوی bālist بە مانای بەرزی و درێژایی وەرگیراوە. خودی bālistـیش لە دوو بەشی bāl (بە مانای بەرز) و ist (بە مانی ڕاوەستان یا بە مانای ـترین) پێکھاتووە.--:)CalakLédwan ١٧:٣٤, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سپاس بۆ زانیارییەکانت--Aza ١٧:٤٥, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سووپاس کاک چالاک بۆ ئەو زانیارییە، هێشتا هیچم لەسەر ناوی چاوگ نەخوێندووە، ببورە لەو بەهەڵەدا چوونە. بژی --برووسک ٢٠:٥٩, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
Smiley شایەنی نییە!--:)CalakLédwan ٢١:٠٤, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

applied science دەستکاری

باشوورییەکان! کامەتان دەزانێ applied science (علوم تطبیقییه) بە کوردی؟ ڕێک ئەوەم دەوێ کە باوە و لە زانکۆ یان قوتانخانە بەرگوێتان کەوتووە. بژین --Aza ١٨:٤٠, ١٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر زانست. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٢٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر زانست. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:١٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زانستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٠١، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زانست".