وتووێژ:دەماخە

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

لە ویکییەکانی تریش دا وتاری پەیوەندی دار دادەنێن، بۆ خوێنەر ئاسانکاری دەکرێ، پێویستی بە لابردنیان نەدەکرد، تکایە --کازۆ ماد(بدوێ) ١٣:٣٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری پەیوەندیدار دەتوانرێت لە ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەرەوە کارا بکرێت. چی تر پێویست نییە لە ناوەڕۆکی وتارەکان دابنرێت. ◂ ئێپین وتووێژ١٣:٤٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە وشەیە دیارە فارسییە و پِم باش نییه. لە ھەنبانەبۆرینەی مامۆستا ھەژاردا دوو وشە ھەیە بەرامبەر بە ئەمە کەپک و کەپکە. کەپک ئاوا مانا کراوەتەوە «دەرپەڕیوی جیانەبووگە لە ھەر شتێ» و لە بەرامبەریشیدا بە فارسی نووسراوە دماغە. جێگای سەرنجە وشەی کەپک(ە) لەگەڵ Capeی ئینگلیزی و Capی فەڕەنسی ھاوڕیشەن.--چالاک وتووێژ١٢:٢٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە چالاک، سڵاو. دیارە من خۆشم لە دەماخە دڵنیا نەبووم، زۆر بەدوای وشەیەکی تر دا گەڕام، چەند وەرگێڕ و فەرھەنگێک ئەمەیان نوسیبوو، ئیدی قایل بووم، پێتان باشە بیگۆڕن. --کازۆ ماد(بدوێ) ١٣:٢٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاوت لێ بێ. خۆشت فارسی دەزانی و ئەمەت لێ ڕوونە دەماغەی فارسی لە دەماغ وەرگیراوە یانی لووت. لە تورکیشدا Burun نووسراوە و Burun یانی لووت. کەپک و کەپکە-ش دەلێ خزم بن لەگەڵ کەپۆ کە بە مانای لووتە. بۆیە کەپک و کەپکە رێک بەرامبەری دماغە-ی فارسییە و وشەیەکی گونجاوە.--چالاک وتووێژ١٧:١٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەماخە".