وتووێژ:دەریا
Active discussions
وشەرەتناسیدەستکاری
لەو سەرچاوەیەی دامناوە، جەماڵ نەبەز نەیوتوە zrayah، بەڵکوو وتوویە zerya. سپاس --Aza ١٤:٣٠, ١٥ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)
@Calak: کاکە ئەوە بۆ زەریاکانە سڕیەوە؟ مادیوتووێژ (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٤) ١٦:٣٢، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
- وەڵڵا مادی گیان برایانی باشووری ھەموو زەریا ھەر بە مانای ئۆقیانووس تێدەگەن. ئەوان بە sea ھەر دەڵێن دەریا و ئێمەش خۆمان ھەر وا دەڵێین؛ ئیتر با لە خۆووە سەر لە کەس نەشێوێنین. دەریا با ھەر دەریا بێ (ھەم باشووری تێی دەگا و ھەم رۆژھەڵاتی) بەڵام ocean ھەر ئۆقیانووس بێ و زەریاش ببێتە ڕوونکردنەوە. ئاوا بە قازانجی ھەموو لایەکە.
- من ماوەیەکە ھەست دەکەم لە ناوەکاندا تۆزێک توند ڕۆییشتوون؛ قەیدێ ناکا با فارسی بێ بەڵام ھەموو کەس تێی بگات. ئەمە ئەرکی ئێمە نییە زمان پاکسازی بکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ١٦:٣٨، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
نەخێر، کێشە ئەوەیە کە لە باشوور خەڵک جیاوازیی نێوان "دەریا" و ئۆقیانووس" نازانن. ئەگینا دەریا هەر زەریایە و کەس بە ئۆقیانووس ناڵێت زەریا. ئەتوانی لە گووگڵیش بگەڕێیت... Kurdbuddha (لێدوان) ١٢:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)