وتووێژ:دەربەندی ڕانیە

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی سڕینەوەی وتار

دەربەندی پشدەر شوێنکی گەشتیاری سەرنج ڕاکێشە ، بەداخەوە ناوەکەی گۆڕاوە بۆ دەربەندی رانیە لە ڕاستیدا ناوەکەی تەزوویرە ناوی ڕاستی دەربەندی پشدەرە ، زوڵم لە پشدەر دەکرێ و سنوی بچوک دەکرێتەوە — ئەم لێدوانە لەلایەن Peshrawplus واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٥٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی دەربەندی ڕانیەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٤٠، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە


دەربەندی پشدەر دەستکاری

  لە وتووێژ:دەربەندی پشدەر گوازراوەتەوە

دەربەندی پشدەر دەکەوێتە سنوری ئیدارەی قەلادزێ بە دووری (٢٠کم) لە ناوەندی قەزای قەلادزێوە دوورە شوێنێکی گەشتیاری ناوچەی پشدەرە کە سەرچاوەکەی زێی بچوکە کە لە ئێرانەوە بە ناوچەی پشدەردا تێدەپەرێ — ئەم لێدوانە لەلایەن Kurdstan wiki واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)


سڕینەوەی وتار دەستکاری

  لە وتووێژ:دەربەندی پشدەر گوازراوەتەوە

سڵاو بەرێز @Aram ویستم تاگی سڕینەوە لە وتارەکە بدەم بەپێی ئێرە ھەرچۆنێک بێت لە مێژووی وتارەکە دەستکارییەکی بەڕێزتانم بینی کە وتارەکەتان ڕەوانەکردبوو بۆ سەنگەسەر پاشان لەلایەن بەکارھێنەرێکی ئایپی پووچەڵکراوەتەوە و دواییش لەلایەن چەندین بەکارھێنەری تر پەرە بە وتارەکە دراوە تا بووە بە شتێکی فەرمی کە لە ڕاستیدا شتێک بەناوی دەربەندی پشدەر ھەر بوونیشی نییە ئەمەش بەپێی ئەو وتووێژەی لەگەڵ MFTGم کرد و لەسەرەتای قسەکانیشم ئاماژەم بە وتووێژەکە داوە، لەمەشەوە دەمەوێ ئەوە بپرسم ئایا بەڕێزتان دەتانەوێت بیکەنەوە بە ڕەوانەکەر وەکوو پێشووتر یان وتارەکە بسڕینەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: بەخوا بیرم نایەت بۆچی کردوومەتە ڕەوانەکەر. حەتمەن ھۆکارێکم ھەبووە، بەس بیرم نایەتەوە. ئەوەندەی من بزانم زۆر لەسەر ناوەکانی دەربەندی پشدەر و دەربەندی ڕانیە شەڕەدەستکاری دەکرێت. لەگەڵ @MFTG: قسە بکەن و چی بە پێویست دەزانن، بیکەن. گەر پێویست بوو، لەبەر ئەم شەڕەدەستکارییە، وتارە پەیوەندیدارەکان بە ڕانیە و پشدەر بە ئاستێکی نزم بپارێزن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠١، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بەڵێ لە ئێستادا پاراستنی نزم ئەنجامدراوە بەڵام بڕیاری سڕینەوەی لەسەرە بەپێی ئەو وتووێژەی سەرەتا ئاماژەم پێکرد، و تەنیا دەربەندی ڕانیە دەمێنێتەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٥، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ڕاستییەکەی شارەزاییم لە ناوچە جوگرافییەکان نییە و ناتوانم قسەی لەسەر بکەم، بەڵام مادام لەگەڵ MFTG قسەت کردووە، ئەوە بکە کە ئەو وتی چونکە لێرەدا ئەو لە ئێمە شارەزاترە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٣، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو هاوڕێیان، شوێنێک نییە بەناوی دەربەندی پشدەرەوە لە نوسراوی فەرمیدا، ئەمە تازە داهاتووە و زیاتر لە شتێکی منداڵانە دەچێت، باوەڕناکەم کەسی ژیر ئەوە بکات، لە هەموو نوسراوە فەرمییە جوگرافی و کارگێڕییەکاندا هەر دەربەندی ڕانیە هەیە و هیچی تر ئیتر نازانم ئەم دەمارگیرییە چییە دروست بووە، بڕیار بەسڕینەوەی بدەن و تەواو، وە پارێز بەندی بۆ وتاری دەربەندی ڕانییە بدەن تا لەدەستکاری پارێزراو بێت. ئیتر سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم وتارە دەسڕدرێتەوە، و دەربەندی ڕانییە پاراستنێکی سەرەتایی لەسەر دادەنرێت و بەڵام ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاری بکات، پاراستنەکە ئەرکی ئەوەیە ھەموو دەستکارییە نەناسراوەکان ڕابگرێت لە بڵاوکردنەوە تا کەسێکی خاوەن ماف پێداچوونەوەی بۆ دەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٤، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەربەندی ڕانیە".