وتووێژ:دوورگە
دوایین لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی دوورگە یان دوڕگە
دوورگە یان دوڕگە
دەستکاریلە فەرھەنگەکانی ھەنبانە بۆرینە و ھەژیر نووسراوە دوڕگە. بەڵام لە فەرھەنگی زاراوە و فەرھەنگی ئەستێرەگەشە دوورگە نووسراوە. کامیان دروستە؟ --ئاسۆ ١٤:٠٤, ٢٨ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
- من لەمێژە بیرم لەمە دەکردەوە و نەمدەزانی کامەیان ڕاستە. ھەتا ئەم چەند ڕۆژە کە لە سەفەر بووم لەوێ تووشی فەرھەنگێکی زۆر بەنرخی مامۆستا گیو موکریانی بووم. قەبارەکەی زۆر لە ھەنبانە بۆرینە زیاتر بوو و زۆر تێر و تەسەلتر نووسرابوو. تێیدا دوڕگە ڕەوانەی دوڕووگە و دووڕووگە کرابوو و ئاوا شی کرابۆوە: وشکایێەکە دوو لای ئاو بێ یا ھەر چوار لای ئاو بێ. ئێستا شتەکە زۆر ڕوونە و وشەکە لە دوو (٢) و ڕوو دروست بووە و بەم جۆرە بە ڕ دروستترە و دەبێ بڵێین دوڕگە. من دوایی ھەموویان دەگوێزمەوە بۆ دوڕگە. مام ئاسۆ بۆ ئاگاداری. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٦:٣٨، ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- بەتەواو ڕێزەوە بۆ مامۆستا گیو موکریانی ، بۆچوونی ٢ڕووگە، تەنیا بۆچوونێکە و بەس. ئەوەی ڕاستی بێ زیاتر واتای دووری لە وشکانی مەبەستە، جەزیرە بەو لەتە وشکانییە دەگوترێ کە لە وشکانییەکانی تر دابڕاوە و دوور کەوتۆتەوە، ئەگەر ئەم جزیرە ناتەواو بێ، یانی بەتەواوی دانەبڕابێ و هێشتا لە لایەکەوە بە وشکانییەوە بەسرابێ (واتە سێ لای بەر ئاو بێ، تازە دەکاتە ٣ڕووگە ئاو، نە ٢ڕووگە)، ئەوە جزیرە نییە و (شبهه جزیرە)ەیە، واتە (سادوورگە) ، وەک (سامیری) واتە نیوە حکوومەتی. هەرچەن من بۆ خۆم وشەی (گراڤ یا گراو)م پێ باشترە. Aminijian (لێدوان) ٢٢:١٠، ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- ئەرێ، "گراو" زۆر باشترە. --Aza (لێدوان) ٠٧:٣٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- هیچ باش نییە! نازانم ئەمانە لوکوێوە ئەهێنن --برووسک (لێدوان) ٢١:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- @Broosk: ئەگەر پێت خۆشە بزانی وشەی گراڤ لە کوێوە هاتووە، سەیری ئەمانە بکە:
- Aminijian (لێدوان) ٢١:٥٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- سپاس برایان. مام ژیان گیان من ناتوانم ئەم بۆچوونەی مامۆستا گیو بەتەواوی ڕەت بکەمەوە. ڕەنگە بۆچوونێ ئێوە بۆ دوورگە دروست بووبێ بەڵام باوەڕ ناکەم دوڕگە لە دوورگەوە ھاتبێ.
- ھەروەھا بۆ پێشنیاری وشەی «گراو» کە باس کرا؛ منیش ئەم وشەیەم زۆر پێ باشترە لە دوورگە و دوڕگە. یەکەم چون ڕەگ و ڕیشەکەی دیارە و ھەموو دەزانن لی چی دروست بووە (گر (گرتن) + ئاو: شوێنێک کە بە ئاو گیراوە) و دووەم لە کرمانجیش نزیکە (گراڤ) و دەبێتە ھۆی یەکگرتوویی زیاتری زمانی کوردی. ئەوانەی ئەم وشانە دادەنێن دەبوا ئەمەیان لەبەر چاو گرتبا کە چی دەبینم بە پێچەوانە لە نێوان سۆرانی و کرمانجیدا کێبەرکێ دروست بووە ھەتا زیاتر خۆیان جیاواز نیشان بدەن.
- خاڵێکی تر ئەوەیە لە سۆرانیدا بە جزیرە ناڵێن گراو، دەڵێن گراوە. وشەیەکیش ھەیە لە کوردیدا دەڵێن گـڕاو (کە لە مەڵبەندی ئێمەدا باوە) و ڕێک بەمە دەڵێن. بە ھەر حاڵ ئەگەر چی من «گراوە»م زۆر پێ باشترە بەڵام چۆن لە سۆرانیدا زۆر باو نییە جارێ وازی لێ دێنم . بەڵام پێم وایە باشترین وشە بۆ زمانی یەکگرتووی کورد لە داھاتوودا ھەر ئەم «گراوە»یەیە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٦:٤٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- هیچ باش نییە! نازانم ئەمانە لوکوێوە ئەهێنن --برووسک (لێدوان) ٢١:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- ئەرێ، "گراو" زۆر باشترە. --Aza (لێدوان) ٠٧:٣٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)