وتووێژ:درووستبوونی ئێسک

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Min.neel

یەکەم؛ کتێبی قوتابخانە سەرچاوەیەکی باش نیە بۆ ئینسایکلۆپێدیا. دووھەم؛ پێشتریش وتراوە تکایە ناونیشانی سەرچاوەکان بە دروستی بدرێ، بۆ نموونە سەبارەت بە کتێب: نووسەر، وەرگێڕ، "ناوی کتێب،" چاپخانە، ساڵی چاپ، شار یان وڵات. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٥، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

من [بەئێسک بوون] پێشنیار دەکەم. "دروستبوونی ئێسک" هەڵەیە. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٩، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەئێسک بوون گونجاوترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٩، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سەلام، نازانم کێشە چییە ئەگەر پەرتووکی خوێندنگە، سەرچاوە بێت بۆ بابەتەکان، ئەگەر سەرچاوەیەکی باشتر ھەبێت، ئەوا بەکاری دێنم، بەس کە نییە، چی بکەم. | سەبارەت بە سەرچاوە پێم وابێ ھەر ئەوەندە پێویستە کە نووسیومە، ئەگەر پێشتان باشە ژمارەی لاپەڕە و شتی تریش دەنووسم. | سەبارەت بە ناوی وتارەکانیش چ ناوێک بە گونجاو دەزانن، ھەڵی بژێرن، من ھەر ناوی سەرچاوەکان دادەنێم، ئەگەر ناوەکان ھەڵە یان گونجاو نەبن، ئەوا پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھەیە، کە ئەوان لەوانەیە ئاگاداربن چ کەسانێک ئەم ناوانەیان ھەڵبژاردووە. سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٠:٤٥، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، سەرچیای ئازیز، یەکەم؛ سەرچاوە شتێکە کە خوێنەران بڕۆن شتی زیاتری تێدا بخوێننەوە و پەرە بە زانیارییەکانیان بدەن. کتێبەکانی قوتابخانە ھیچ کام ئەوەندە قووڵ و پەرە پێدراو نین کە لە ئینسایکڵۆپێدیایەکدا وەکوو سەرچاوە بە کار بھێنرێن. ھەرچەن لە کوردیدا بە ھۆی کەم بوونی سەرچاوەی زانستیەوە دەتوانین ئاماژە بە پەرتووکەکانی وەزارەتی پەروەردە بکەین، بەس باشتر وەھایە سەرچاوەی دیکەشی لە پاڵدا دانێین.
دووھەم؛ ئەوانەی کە نووسیومە شتێکی باو و نێونەتەوایەتی و پێویستە بۆ ئاماژە کردن بە سەرچاوەیەک. لاپەڕە پێویست نیە. ناوی وەزارەتی پەروەردەم بە وتارەکە زیاد کرد.
سێھەم؛ بەڵێ ئەو ناوە لە لایەن نووسەرەکانی کتێبەکەوە پێشنیار دراوە، بەس ئێمە لێرەدا وەکوو ئەندامانی ویکیپیدیا دەتوانین ھەوڵ بدەین ناوی گونجاوتر و جوانتر بۆ وتارەکان بدۆزینەوە.

سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:٢٠، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچیا گیان من دەست خۆشیت لێ دەکەم، تۆ وەکوو خوێندکارێک کارێکی زۆر جوان دەکەی. هەموو ساڵێک چەندهەزار کەس لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان وانە دەخوێنن بەڵام هیچکامیان ئازایی تۆیان نەبووە کە بێن و پەرە بە زانست بە زمانی دایکیان بدەن. مادیوتووێژ (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٧:٢٢، ٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "درووستبوونی ئێسک".