وتووێژ:دایک و باوک
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریسڵاو @Tessla، «دایباب» جوانتر نییە؟ یەک وشەیە و لە کتێبەکانی مەکتەبیش بە کار دێ. Gêjełûk ١٤:٠٤، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: ڕاستییەکەی «باوان» باوترە لە دایباب، بەس چۆنت پێ باشترە بیکەرە ئەوە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٢٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla: باوان واتە ماڵە باوک؛ دایباب یا دەیباب بە واتای دایک و باوک دێ. Gêjełûk ١٥:٠٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: چۆنت پێ باشە وابکە. Tessla (وتووێژ) ١٥:١٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو ئەم وشانە کە باستان کردووە بە پێی چ سەرچاوەیەکە؟ من تەنیا "دایک و باوک"م بیستووە بۆ بەرانبەری وشەی Parent. Min.neel (لێدوان) ١٧:١٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk@Min.neel باوک و دایک نییە، باوک یا دایک -ە. Aza (لێدوان) ١٧:٣٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: بنووسین «باوک یا دایک»؟ جوان نییە. بە ڕای من کێشەی نییە، دایباب تاقە وشەیەکە بۆیە پێم جوانتر بوو. Gêjełûk ١٨:٣٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk دایباب باو نییە.
- @1silent scientist وتووێژی دەوێ. ئەگەر بۆ وەرگێڕانی وتارەکە ئینگلیزییەکە لە جیاتیی parent دایک و باوک دانیت بێمانا دەردێت. بۆ وێنە، یەکەم ڕستەی وتارەکە نووسراوە «دایک و باوک (بە ئینگلیزی: Parent) کەسێکە کە بەرپرسیارێتی چاودێریکردن و پەروەردەکردنی منداڵی لە ئەستۆدایە». ھەر کە وتت دایک و باوک کەسێکە کە ... دیارە قسەیەکی بێمانات کردووە. ناوەکە ئەبێ بگۆڕێ، بەڵام بکرێ بە چی؟ نازانم. ئێستا ئەم وشانە دەگاتە زەینم بۆ parent: مناڵبارھێنەر، تۆرەمخەرەوە، وەچەھێنەر، زاھێن. خۆم ھیچیانم سەدا سەد بەدڵ نییە. Aza (لێدوان) ٠٣:١٥، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: پێویست ناکا وەک وتارە ئینگلیزییەکە بێ، ئێمە وشەیەکی باومان نییە تاک بێ، عەرەبی و فارسییش بە کۆ دەیڵێن «والدا/ین». ئەکرێ «کەسێکە کە…» بکرێتە «کەسانێکن کە…». من لەبەر درێژیی ناوەکە ئەم باسەم کردەوە، لەبەر ئەوە پێشنیاری «دایباب»م کرد کە ڕێک بەم واتایەیە و کورتە. وشەکە بە ئەسڵ کرمانجییە «دێ و باب» لە باشوور تا ڕادەیەک باوە و لە فێرگەکانیش بەو شێوەیە دەخوێندرێ. Gêjełûk ١٢:٥٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk@Min.neel باوک و دایک نییە، باوک یا دایک -ە. Aza (لێدوان) ١٧:٣٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو ئەم وشانە کە باستان کردووە بە پێی چ سەرچاوەیەکە؟ من تەنیا "دایک و باوک"م بیستووە بۆ بەرانبەری وشەی Parent. Min.neel (لێدوان) ١٧:١٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: چۆنت پێ باشە وابکە. Tessla (وتووێژ) ١٥:١٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla: باوان واتە ماڵە باوک؛ دایباب یا دەیباب بە واتای دایک و باوک دێ. Gêjełûk ١٥:٠٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk
- وتووێژی بۆ چییە؟ دایک و باوک ناوە باوەکەن و "دایباب" وشەیەکی ستاندار نییە و لە هەموو شوێنێک وای پێ ناگوترێت. 1silent scientist (لێدوان) ١٩:١٩، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- گەر هیچ یەک دەنگییەک لێرە بوونی نەبێت، ئەوا ناوەکە با وەک خۆی بمێنێتەوە. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)