وتووێژ:خۆشەویستی

دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بەبڕوای ئێوە Love دەبێتە ئەوین (عیشق) یان خۆشەویستی؟ باوەڕ ناکەم ئەوین Infatuation بێ؛ ھەڵەیە. ناڵێم Love خۆشەویستی مانا نادات بەڵام پێم وایە زیاتر بە ئەوین نزیکتر بێ. خۆشویستن زیاتر بە Like نزیکە. دەی ئەگەر Love خۆشەویستی بێ، ئەوین دەبێتە چی؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٥، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەیری نێوانویکی فارسی، تاجیکی و تورکی بکەن ھەمو عیشق نووسراوە. من کە دەڵێم عیشق و خۆشەویستی یەک شت نین. بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم دووانە بەرامبەری چین. دوای ئەوە ئایا عەشق/عیشق یان ئەوین؟ لەسەر ئەمانە دەبێ ساغ بینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٥، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەرانبەر (Love) لە کوردی وشەی خۆشەویستی جێگیربووە، قسەکردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵەبێت تازە کەڵکی نییە. بۆ ئەوین یان ئەڤین، ھاوواتای خۆشەویستییە و زۆرتر لە کورمانجی بەکاردێت، واتە ئەویش بەرانبەر بە (Love)ە. دەشێ «شەیدایی» بەرانبەر (Infatuation) بێت. عەشق یان عیشقیش بەرانبەر (Affection) و/یان (Amorous). | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٣٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینی: عیشق وتارێکی سەربەخۆی ھەیە لە ویکیی ئینگلیزی (Ishq). | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٣٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان ئاوا سوودی نابێ. چون ئەگەر بڵێین ھەر شتێکی بەداخەوە بە ھەڵە لە باشووری کوردستان باو بوو دەبێ تەواوی پارچەکانی کوردستانیش وەکوو تووتی دووپاتی کەنەوە ئەوە لە عەقڵدا ناگونجێ. من ئەوەندە عەرەبی دەزانم کە بڵێم حب لە عەرەبیدا یانی خۆشویستن. ئێستا عەرەب حبی داناوە یەکێکیش لە ڕووی عەرەبی نووسیویەتی خۆشەویستی. ئەوە کێشەی ئێمە نییە کێشەی عەرەبییە. ئەگەر عەرەب بە ھەڵە دایناوە گوناحی منی کورد نییە زمانم لەبەر عەرەب بشێوێنم.
ئەگەر بەڕاستی خۆشەویستی دروستە من قسەم نییە مەبەستی من ئەمە نییە. قسەی من ئەوەیە ئایا بۆ ئەم وتارە عیشق دروستترە یان خۆشەویستی. خۆ ھەر کوردێکیش مانای خۆشەویستی دەزانێ مانای عیشقیش دەزانێ. وا باشترە ئاوا سەیری لێدوانەکان بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ بۆچوونی کاک سەرچیام، هەروەها لەنموونەی ڕستەشدا هەر خۆشەویستی بۆ وشەی Love باوترە وەک "I Love you" لەوکاتەدا گەر وەرگێڕانی بۆبکەین ئەوا زۆرینەی خەڵک دەڵێن تۆم خۆشدەوێت کەوایە خۆشەویستی باوترین وشەیە لەناو کۆمەڵگا. وە عیشق زیاتر لەبابەتە ئەدەبییەکان بەکاردێت هەر لەگووگڵ گەڕانی بۆبکەن زۆرینەی دەرەنجامەکانی عیشق بابەتی ئەدەبین. > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من وەڵامی ئاوام زۆر پێ باشە نەک بڵیی ئەمە جێگیر بووە بەڵکوو بە ھۆکار ڕوون بکرێتەوە. ئێستا پرسیاری من ئەوەیە بەم پێیە فەرقی "I love her" و "I like her" چییە؟ ئەمانە لە کوردیدا دەبنە چی؟ پێم خۆشە بڕوای کاک ئازا و بەکارھێنەرانی تریش بزانم.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١١، ٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرگیز باشووری کوردستانمان نەکردووەتە پێوەر و سەرچاوە، و ناشمانەوێ وا بکەین، وەک واش نەکراوە، گەر تەماشای ویکیپیدیای کوردیش بکەین چەندین ناو و وشە دەبینین کە لە باشوور باونین و کەم بەکاردێن، بەڵام وەک وتم؛ ھیچ بەش و ناوچەیەک پێوەر نییە، گەر باشوورمان کردبا پێوەر ھەر لەم وتووێژە نەم دەوت کە با ژان بێت نەک جان، سەرەڕای ئەوەی لە باشوور ئەم نووسەرە بە جان ناسراوە و کتێبەکانیشی ھەر بەو ناوەن، ئەوەی گرنگە دروستیی وشەکانە. بۆ خۆشەویستی دەتوانین ئەنجامەکانی گووگڵ و فەرھەنگەکان چاولێبکەین، وا ھاتووە، بێئەوەی بپرسین ئەوانەی ئەو ھەموو داتایانەیان دانەوە خەڵکی باشوورن یان ڕۆژھەڵات. فارسیش کە (عشق)ی داناوە، ئەی بۆ لە کاتی وەرگێڕانی ئەم ڕستەیە (I Love you) ھەر بە (دوستت دارم) وەری دەگێڕن.
بۆ ئەو ڕستانەی داتناون؛ (I love her) دەبێتە (خۆشم دەوێت)، و (I like her) دەبێتە (حەزم لێیەتی) یان (ئەوم بەدڵە). | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەبێ لە نێوان "ئەوین" و "خۆشەویستی"دا یەکێکیان ھەڵبژێرین، یا ھەردووکیان. باشیی ئەوین ئەوەیە کە بەئاسانی ئەتوانی وشەی "ئەویندار"ی لێ دروست کەی بەرامبەر بە lover. خراپیی ئەوەیە کە ناتوانی بەرامبەر بە beloved یا مەعشووق وشەی لێ دروست کەی (یا من نازانم). ناشتوانی لە حاڵەتی فیعلیدا بە کاری بێنی (یا من ناتوانم)، بۆ نموونە ناکرێ بڵێی "من تۆ ئەوین ئەکەم!" ئەبێ بڵێی "من تۆم خۆش ئەوێ!".
"خۆشەویستی"ش باشیی ئەوەیە کە سۆرانیترە، حاڵەتی فیعلیشیی ھەیە، ئەشتوانی وشەی "خۆشەویست"ی لێ دەربێنی بەرامبەر بە beloved. خراپیشی ئەوەیە کە بۆ lover پێ دائەمێنی.
بە ڕای من ھەردوو وشەکە بۆ love ئەبن. like -یش من پێم وایە ئەبێ بە "خۆش لێ ھاتن".--Aza (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە وشەی ئەوین خۆی لە چاوگی "ڤین" و "ڤیان"ەوە ھاتبێ کە ڕێک ھەمان "ویستن"ی سۆرانییە (ڤین = ویستن). کەوابوو ئەوین و خۆشەویستی یەک شتن، بەس خۆشەویستی لە ناو سۆرانی ئاخێواندا باوترە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ سەرنجتان برایان. کاک Aza گیان دوو شت. یەکەم بۆ lover و beloved لە کوردیدا دڵدار و دڵبەر (دولبەر) باون و تەواون و پێویست ناکا بیر لە شتی تر بکەینەوە. دووەم وشەی love لە زمانی ئینگلیزیدا ھەم ناوە (noun) ھەم کار (verb). چون لە ئینگلیزیدا ئاوایە پێویست نییە لە کوردیشدا ناو و کارەکەی حەتمەن یەکێک بن. بەڵام ڕاست دەڵێن like مانای لە «خۆش لێ ھاتن» و «حەز لێبوون» نزیکە. با ھەر خوشەویستی بێ. رێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٧، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر دەمانھەوێت ناوێک بۆ ئەم وتارە ھەڵبژێرین، بە پێی پاراگرافی یەکەمی وتارەکەی ویکیی ئینگلیزی خۆشەویستی گونجاوە. چون قسە لە ھەستگەلێکی جۆراوجۆر لە خۆش ویستنی دایک و باوک و ھاوڕێیانەوە ھەتا خواردەمەنی و ھاوسەرە. بۆ ئەم مەعنایە خۆشەویستی و حەز لێکردن باشە. چون مەعناکانیان بەربڵاون. ئەوین و عەشق بڕێک بەرتەسکترن و مەعنیی خۆش ویستنی شەیدایانە دەدەن. مەرج ئەوە نیە لە کە کام وشە کار و ئاوەڵناوی لێ بێتەوە و پارت ئاڤ سپیچی زیاتر دروست بکات. قسە ئەوەیە کە کام وشە بۆ کام ناوەرۆک گونجاوە. بۆیە من ئەڵێم با سەرەتا خۆمان یەکلایی کەینەوە کە وتارەکە باسی چ دەکات؟ وەک دیارە باقیی ویکییەکان بۆ affectionیش وەکوو ھەستێکی تر وتاریان ھەیە کە من سۆز پێشنیار دەکەم بۆ بەرامبەری. پێم وایە وشەی عیشق یان عەشقیش لەگەڵ وتاری en:Ishqدا لینک بکەین باشترە. ئەمجاوە ڕاستییەکەی بڕیار وا نیە ھەموو لاپەڕەیەکی فەرھەنگی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەت بە خەت لەگەڵ فەرھەنگی ڕۆژاواییدا یەک بکەوێت. ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خۆشەویستی".