وتووێژ:خۆت بیکە

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

"خۆت بیکە" زۆر کورتتر و سادەترە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵمحمد (لێدوان)
دژ – بەڕای من ئەنجامی بدە جوانترە لە بیکەژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:١١، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
براکانم کردن بۆ فیعلی do زۆر تەواوە. بەس ئەمەش تێکەڵ دەکەین. ئەنجام یانی نەتیجە یان ئاکام. بەم پێیە ئەنجامدان یانی کارێک بە نەتیجە و ئاکام بگەیێنی. ئەمە بەرامبەری وشەی accomplishی ئینگلیزییە. بۆ نموونە دەڵێن you have accomplished a grand task بە کوردی دەبێتە کارێکی گەورەت ئەنجام داوە. یان this is what i have to accomplish دەبێتە ناچارم ئەمە نەمجام بدەم. بە کورتی ئاشکرایە do دەبێتە کردن و ئەنجامدانیش بۆ accomplish باشە. ئەمانە تێکەڵ مەکەن. کورد دەڵێ کاری وا مەکە قەت ناڵی کاری وا ئەنجام مەدە! با سەرتان لێ نەھێشێنم و سەریش لە خۆتان مەھێشێنن!--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٥، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک دروست باسی کردووە، بەڵام لە کوردی ھەردووکی بە تێکەڵی بەکاردێن و زۆر جیاوازیان لە نێوان نەکراوە، ڕەنگە لەژێر کاریگەری فارسیش بووبێت. بەس ئەوەی من لێی دڵنیانیم لە ڕێنووس ئەوەیە؛ بیکە دروستە یان بی کە؟ | سەرچیا‏١٧:٢٦، ٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ لە ژێر کاریگەری فارسییە. لە فارسیدا فیعلی کردن مانایەکی خراپیشی بۆ پەیدا بووە بۆیە ئەوان خۆی لێ دەپارێزن. بەڵام نازانم کوردی کێشەی چییە بەڕاستی ھەر خۆ لە فارسی و عەرەبی دەدەن. بەس من وتم ھەتا وەکوو فارسیمان لێ نەیا. ڕێنووسەکەش کۆڵەوارە ھیچ ڕیسایەکی نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٣، ٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خۆت بیکە".