وتووێژ:خوێنھێنەر

دوایین لێدوان: ١٥ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

بەڕێزان سڵاو، پێم باشە ئەمە بگوازینەوە بۆ خوێنهێنەر چونکە لە باشوور لە کتێبە زانستەییەکاندا و لە کتێبی خویندندا ئەو ناوە بەکاردێت، هەڵبەتە ڕای ئێوەش گرنگە. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٨:١٥, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵام، ئەگەر لەوێ وای پێ ئێژن دەی ھەر ئەوە فەرمی و باوە، با بیکەین بە خوێنهێنەر. مادیوتووێژ (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١١:١٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

جارێک لێرە وتووێژی لەسەر کرا. ڕاست دەڵێ بەڕاستی ئەم «ئەر»ە زیادیە. مرۆڤ نازانێ زمانی کوردی لە باشوور بەرەوە کوێ دروا.--چالاک وتووێژ ١١:٣٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک ڕاستییەکەی من سەیری ئەو کتێبانەم کرد کە لە قوتابخانەکان دەخوێنرێت کە لەلایەن کەسانی شارەزاوە دانراون، بۆیە ئەگەر ئێوە سەرچاوەیەکی باش شک دەبەن ئەوا با وتووێژی لەسەر بکەین، سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٢:٠٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا مام دیار کێشە لەسەر ئەوە نییە. ڕەنگە کەسانێکی شارەزا دایان نابێ بەڵام لە بواری خودی بابەتەکەوە نەک لە بواری زمانەوانییەوە. ئەگەریش ئاوا بێ وشەکان ھەر بە دەردی ئەو شتە دەچێن کە لێرەدا وتووێژی لەسەر کراوە. لەگەڵ رێزم.--چالاک وتووێژ ١٥:٢٧, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر ڕاستە کاک چالاک بەڕاستی هەندێ وشەی نەگونجاو هاتووەتە ناو زمانەکەوە، کە دەبێت یەکلایی بکرێنەوە، سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٥:٤١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ناو دەستکاری

ئەمە بە کوردی (سۆرانی) دەبێتە ڕەگ (بە کرمانجیش ڕەھ) بە شایەتیی زۆربەی وشەنامەکان. وشەی شاڕەگ-یشمان ھەیە بەرامبەرە لەگەڵ en:Jugular vein.
خوێنھێنەر لە ڕووی ڕێزمانەوە ھەڵەیە. ھەتا بەرامبەرێکی گونجاویش ھەیە پێویست ناکا وشە دابتاشین. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٤٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak   لەگەڵ Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٥، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak   دژ، ڕەگ لای ئێمە دەبێتە en:root. یانی ڕەگی ڕوەک و دار. ئەوەی فەرھەنگەکان زیاتر بۆ blood vessel شیاوە. بێجگە لەوە، چی لە خوێنبەر بکەین؟ ئەم دوانە پێچەوانەی یەکترن. vein خوێنی بێئۆکسجین بۆ دڵ دەھێنێتەوە. arteryیش خوێنی بەئۆکسجین بۆ پارچەکانی تری لەش دەبا. بە ڕای من بیکەینە خوێنھێن باشترە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٠٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza و @Gejeluk: یەکەم حوکمی حاکم نییە خوێنھێن و خوێنبەر دژمانای یەکتر بن. بۆ مەگەر لە ئینگلیزیدا Artery و Vein ئاوان؟
دووەم باوەڕە ناکەم ڕەگ لای ئێوە بەو مانایە وا وتم باو نەبێ. دەزانین خوێنبۆری وشەیەکی نوێیە دەی ئەگەر وایە تا بەر لەمە چیتان پێ وتووە؟ بۆری-ش خۆی وشەیەکی تورکییە.
سێیەم خوێنھێن و خوێنبەر لێڵیی مانایییان ھەیە. چ بڵێین خوێن دەھێنە بۆ دڵ یان بڵێین خوێن دەبا بۆ دڵ ھەر یەک شتن! لە فەرھەنگی دەوەندا بۆ Vein نووسراوە: «خوێنھێن ئەو دەمارانەی خوێن دەبەن بەرەو، یان بۆ، دڵ». دەی خۆ ئەمە پارادۆکسە!
من پێداگری لەسەر ڕەگ ناکەم بەڵام پێم دروستە و ئەوانەی ئێستا تەواو ھەڵەن. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak وشەکان دژمانا نین، کارەکانیان پێچەوانەی یەکترن.
وەک وتم، ڕەگ بۆ vein باو نییە. ئەمە لە ھەنبانەدا ھاتووە: «جۆگەی خوێن گوێزتنەوە لە لەشدا». ئەمە ڕێک blood vesselە و لە فارسیشدا ھەر وایە fa:رگ.
ئێمە ھەر دەمار بە blood vessel دەڵێین، بەڵام ئێستا بۆ nerve دانراوە. لە فێرگەکانیشدا لوولەی خوێن دەوترێ. خوێنبۆری -شم بەس لە ویکیپیدیادا بینیوە.
ئەگەر دڵ بە ناوەند دابنێین، لێڵییەکان تەقریبەن نامێنن.
ھەروەھا، نەتوت چی لە خوێنبەر بکەین. ‎Gêjełûk ‏١١:٠٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak@Gejeluk ئەتوانین وەک فارسی ئاوای لێ بکەین: ڕەگ، ڕەگی ڕەش (یا کەوە)، ڕەگی سوور، وردەڕەگ (مویرگ)، وردەڕەگی سوور (سرخرگچه)، وردەڕەگی ڕەش (سیاهرگچە). Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk و @Aza: من فکرم لەم بابەتە کردەوە. بە ڕای من ڕەگ بە مانای vesselە جا لە مرۆڤدا دەبێتە en:blood vessel و لە گیادا en:xylem vessel. دواتر لەو دیو ماناکەی لە گیادا گۆڕاوە بووەتە root.
جا ئێستا پێشنیاری ئێوە بۆ vessel چییە؟ vessel لێرەدا بە مانای «تیووب»ە نەک «قاپ». لوولە-ش تا ئەو جێیەی دەزانم دەبێتە pipe. سەرەتا لەسەر ئەمە ساغ بینەوە جا فکر لەوانی تر دەکەینەوە... . چالاک وتووێژ ‏١٣:١٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خوێنھێنەر".