وتووێژ:قوتابخانە

(لە وتووێژ:خوێندنگاەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

پێم باشە ناوی ئەم وتارە بکرێت بە قوتابخانە، بۆ ئەوەی لەگەڵ وتاری قوتابی یەکبگرێتەوە. یان ناوی قوتابی بکرێت بە فێرخواز. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Aram، کاک @Zamand Karim: ئێوە کەسانی چالاکن لێرە، چی دەڵێن سەبارەت بەو وتووێژەی سەرەوە؟ Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٤٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: سڵاو. وەک چۆن لە وتارەکە ئاماژەی پێدراوە قوتابخانە عەرەبییە، خوێندنگا بە گونجاوتر دەزانم، قوتابی'ش بکرێت بە خوێندکار. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zamand Karim:   کرا. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٥٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Tessla:، لە باشوور «مەکتەب» و «قوتابخانە» و لە ڕۆژھەڵات «فێرگە» و «مەدرەسە» دەڵێن. لە کرمانجیی ژوورووم نەکۆڵیوەتەوە. «خوێندنگە» یان «خوێندنگا» بۆ من لە چاو ئەو وشانەی پێشتر تازەترە، بەڵام بەگشتی من ئەو کەسە نیم کە بڕیار بدەم کامیان دانرێ. ھەمان شتیش بۆ خوێندکار (یان خوێنکار) و قوتابی، بەڵام دەستتان خۆش بێ کە وتووێژتان کردووە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٧:٠٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram@Tessla@Zamand Karim خوێندن چاوگە و نالکێ بە پاشگری -گا وە. خوێندنگا لە ڕووی ڕێزمانی کوردییەوە ھەڵەیە. نووسینگە و خەوتنگەش ھەمان ھەڵەیان تیایە. ئەمانە وشەگەلێکی بێمێژوو و بێپێشینەن کە نەزانان دروستیان کردووە. قوتابخانە زۆر زۆر باشترە، ھەم کۆنە و مێژووی خۆیی ھەیە، ھەم لەگەڵ قوتابیشدا پێک دەخۆن، ھەمیش دروستە لە ڕووی ڕێزمانەوە. فێرگەش دروستە، بەڵام فێرگە عەیبی ئەوەیە نوێیە. بەڵێ، نوێبوون و داتاشراوبوون بۆ وشە عەیبە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەست خۆش، ئەگەر بیکەین بە "قوتابخانە و قوتابی" زۆر باش دەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla و Zamand Karim: بۆ پاشگری -گا و -گە پێشتر وتووێژ کراوە کە ئێمە یەکێکیان بگرینە بەر، بەڵام ھەر وترا با ھەردووکیان بێ. خۆی پاشگری -گا لە «-گاه»ی فارسییەوە ھاتووەتە ناومان کە ئێمە بۆ شوێن بەکاری دێنین. بڕواننە گاه#Suffix. ئەگەر ئێمە خۆمان لە فارسییەکە جیا بکەینەوە و بیکەین بە «-گە» کاراسانییەکمان بۆ دەکا، بەڵام ھەندێ وشە تازە بە یەکێکیان ھاتوونە و گۆڕینیان خۆش نییە. بۆ نموونە فرۆشگا تازە ناکرێتە فرۆشگە. یەکێ جێگا و یەکێ جێگە دەنووسێ.ئەوەندەی من بزانم جارێ بڕیارێ نە لە ویکیپیدیا و نە لە دەرەوەی ویکیپیدیاش نەدراوە. من لەگەڵ ڕای کاک @Aza: ھەم؛ شیکردنەوەیەکی باشی کرد. بای دەینەوە بۆ قوتابی و قوتابخانە؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: لێرە دا، بەڵێ ڕای من منیش وایە بیکەینەوە بەو ناوانە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
  گواسترانەوە بۆ قوتابی و قوتابخانە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٣٩، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla، Aza، و Zamand Karim: ئەم بەیتەم بیرکەوتەوە. قانع لە بەیتێکدا دەڵێ:
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبمباش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
وا دیارە پێشتر «قوتابیخانە» بووە، بەڵام وردەوردە یایەکەی قرتاوە. ڕێک وەک ناسناوەکەی کە ھەندێ دەڵێن قانع و ھەندێکیش قانیع. لە وتارەکە بەشی وشەڕەتناسیم جیاکردەوە و ئاماژەم بەم بەیتەش دا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٥٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قوتابخانە".