وتووێژ:حەوت گوناھە کوشندەکە (مانگا)

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناوی وتار

ناوی وتار دەستکاری

ناوەکەی ھەڵەیە، ناوە ڕەسەنەکەی خۆی حەوت گوناھە کوشندەکەیە. Hevi (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کوژنده نەک کوشندە. بە کوردی دەڵێن بکوژە نەک بکوشە. دوایی لای ئێوە دەڵێن گوناح یان گوناھ؟!--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک لای ئێمە زۆرتر گوناح بەکادرێت، بۆ ئەوەی دیکەش؛ لە کەسم نەبیستووە بڵێن کوژندە. سەرچیا‏١٩:٠٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک ھیچ کەسێک لەلای ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ناڵێت «کوژندە.» ھەموومان ھەر دەڵێین کوشندە. وەک کاک سەرچیاش وتی بۆ ئەوی تر، ھەر گوناح باوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی کە دەڵێن کوشندە ئەمە فارسییە [١] لانی کەم بیکەن بە کوژەر ئەگەرچی ئەوەشم بە دڵ نییە بەڵام ھەر پێم باشترە لە فارسییەکەی (لە ویکیشدا ھاتووە: بازدانی کوژەر).
بۆ گوناحیش لای ئێمەش ھەر گوناحە و ناڵێن گوناھ. بیکەنە گوناح شت بەزۆری نابێ. ھەر ئەمەیە چووەتە ناو عەرەبیشەوە دەڵێن جُناح وەک لە قورئانیشدا ھاتووە: فَلَيسَ عَلَيكُم جُناحٌ... (ھیچ گوناحێکتان لەسەر نییە) .--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە کوشندە فارسییە، بەڵام لە ھەموویان باوترە. ئەوەی پێشنیازت کردووە خراپ نییە؛ کوژەر، لانی کەم بەکاردێ و وەک کوژندە نییە کە ھیچ بەکارھێنانی نییە. شتێکی تر؛ حەوت یان حەفت؟! ئەمەش شایانی وتووێژە، گەر پێویست بێت دەکرێ وتووێژەکەی لە پەڕەی خۆی بکەین. سەرچیا‏١١:٠٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
حەوت-ەکە ھەر لێدوانی ناوێ. لەڕووی زمانەوانیی مێژوییەوە ئاشکرایە حەفت-ەکە لە فارسییەوە ھاتووە. کوردییەکەی دەبێتە حەوت. ھەورامیش ھەر وا دەڵێ حەوت یان حۆت. ئەمە کاریگەری شێوەزارەکانە بۆ نموونە ئەشکەوت کە ھەندێک دەڵێ ئەشکەفت و ئەشکەوت ڕەسەنەکەیە. نموونەی ئاوا زۆرە: کەوتن و کەفتن، خەوتن و خەفتن، چەوت و چەفت، سروەتن و سرەفتن و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرچەندە کوشندەم پێ باشترە، ئەگەر دژ نییە دەیگوازمەوە سەر حەوت گوناحە کوژەرەکە. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بە لای منەوە کوشندە باشترە لە کوژەر. بۆ deadlyیش وا ئەزانم مەرگاوی باشتر بێ، ئەگەر وشەیەکی دروست بێ. ئێمە بە deadly sin ئەڵێین گوناحی گەورە، گوناحی کەبیرە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم وایە کوشندە و کوژەر لە کوشتن-ەوە ھاتوون بەڵام deadly لە مردن-ەوە ھاتووە بۆیە بەرامبەرێکی باش نییە. کوشندە و کوژەر دەبێتە killer یان killing.
ھەست دەکەم مەرگبار بەرامبەرێکی باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٥، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: من پێم وایە پاشگری -ئاوی بە ناوی ذاتەوە (اسم ذات) دەلکێ ھەتا ناوی مەعناوە (اسم معنی). بە بڕوای من ئەو وشانەی وا ناوی مەعنان کۆن نین و داتاشراون. نموونەی پاشگری -ئاوی: ئارداوی، بەرداوی، تۆزاوی، خوێناوی، دڕکاوی، شاخاوی، قوڕاوی، ماستاوی، نەوتاوی و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٦، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مەرج ھەموو جار وەڕگێرانی وشەیی گونجاوبێت و ھەمان مانا بدات، مەرگبار زۆر نامۆیە و باو نییە، بەڕای من کوشندە یان کوژکەر گونجاوترە. --Hevi (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مەرج نییە نەوەڵڵا بەڵام ئەگەر وشەیەکی دەقیقتر ھەبێ چ باشتر.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "حەوت گوناھە کوشندەکە (مانگا)".