وتووێژ:جاش ھاچرسن

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Lost Whispers

بۆ ناوی دووەمی من لەگەڵ ھەچرسنم، بۆ ناوی یەکەمیشی ئەمە چەند جارێک دووبارە بۆتەوە ئەم دەمەقاڵێیە و ھیچ نەگەیشتوون بە ئەنجام! ھیچ واتایەکی نییە لەلایەک جۆن بێت و لەلایەک جان، لەلایەک ڕۆکی بێت و لەلایەک ڕاکی، لەلایەک ڕۆک بێت و لەلایەک ڕاک! ئەمە چ ویکیپیدیایەکە کە ئێمە ھەمانە!؟ خەڵکی چۆن ئاوا سەریان لێشێواوە. @Serchia: @Kushared: @Pirehelokan: @Ibrahim aziz: @Calak: تکایە چارەسەرێک بۆ ئەمە بدۆزنەوە یەکجار بڕیار بەین و تەواو!—ژیار وتووێژ ‏١٩:٣١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

خوێندەوەی IPA ناوەکان گرنگە بۆ ناونانی وتارەکان، بەڵام من ئەوەی ئێستام زوو دەست نەکەوت. بۆیە من ناوەکەم بەهۆی ئێرەوە نووسی، پێشتر لەوتوێژێکی تریش لەگەڵ کاک چاڵاک باسمان کرد بەڵام ئەو (pronounce)ی دەنگی پێ پەسەند نەبوو. منیش هیوادارم کە گشتیان ببن بەیەک ناوی ڕاست و تەواو... ibrahim وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ناوی ئەو پیاوەم ھەر بە ھاچێرسن بیستووە نەک ھاتجێرسن! باقیی ڤاریانتەکانیشی قەی ناکا ھەر باشن و کێشەم نیە وەکوو ھەچرسن، ھاچرسۆن، ھەچرسۆن. بەڵام ھاتجێرسن بڤەیە. نەمبیستووە ڕاستییەکەی. ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ من زۆر pronounceم بەدڵ نییە ھەر کەس ھەر چۆنی پێی خۆش بوو دەیڵێ و گوێی لێ دەبێ و IPA بۆ چارەسەرکردنی ئەمەیە. بە IPA نووسراوە /hʌʧərsən/ ئەمە دەبێتە ھاچەرسن/ھەچەرسن. بەڵام ھەر چۆنێک بێ ھاتجێرسن ھەڵەیە. بۆ کێشەی جۆن و ڕۆک و لێرەدا جۆش تاوانبار ئێمە نین. فەرقی ئەم دووانە دەگەڕێتەوە سەر pronounceی بریتانی و ئەمریکی. یانی ئەمریکی دەڵێ راکی /ˈrɑki/ جان /ʤɑn/ جاش /ʤɑʃ/ بەڵام بریتانی دەڵێ رۆکی /rɒki/ جۆن /ʤɒn / جۆش /ʤɒʃ/. من پێم باش نییە کابرا ئەمریکییە ناوەکەی بریتانی بنووسرێ یان بە پێچەوانە. بەڵام لێرەدا شپرزی دروست دەبێ و دەبێ چارەسەر بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام کاک چالاک پێموابوو دەنگی ə کەمێک سایلێنتە، ئەمەش دەیکات بە ھاچرسن/ھەچرسن، ئایا بەڕاستی ئەو ەیە پێویستە ھەبێت لە ناوەکەدا؟ بە شێوەی ھاچەرسن یان ھەچەرسن؟ کەوابێت ئەبێت بوترێت ھەچەرسەن، وایە؟ چوونکە دووجار ə دووبارەبۆتەوە. خۆشت لە پەڕەی وتووێژ:ئێڤەنێسنس ھەروات وتووە. —ژیار وتووێژ ‏٠٧:١٥، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر وایە دەنگی شوا (ə) لە بزرۆکە نزیکە ئێوە لە باشوور بە ھەڵە دەیکەن بە /ە/. ئێمە ھەر دەڵێین ھاچرسن.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٣، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کەواتە با بکرێت بە جاش ھاچرسنژیار وتووێژ ‏١٠:٣١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "جاش ھاچرسن".