وتووێژ:توخمەکانی ئیقلیدس
کۆتا لێدوان: ١١ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aza
توخمەکانی ئوقلیدوس گونجاوە بۆ ئەم وتارە؟ توخم لە کوردیدا وەکوو فارسی بۆ ڕەگەز و بنچینەی کەسان بە کار دێت. لە کیمیادا بۆ وشەی بەرامبەری element بە کار ھاتووە. بەڵام لێرەدا بە ڕای من گونجاو نیە. بنەما و بناغە و بنچینە و ھتد لە توخم بە جوانتر ئەزانم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:١٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- لەگەڵ بنەما دام.--دیاکۆ ماد(بدوێ) ٠٦:٢٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- باشترین بەرامبەری کوردیی element "ھێمان"ە. سڵاو.--Aza (لێدوان) ٠٦:٥٢، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- بنەچە چۆنە؟ --سەرچیا (وتووێژ) ٠٩:٥٤، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- ھێمان لە کوردیی خواروودا وەکوو ھێشتا بە کار دێت. ئیتر نازانم بۆ سۆرانی چۆنە. وشەکەیشی لە کوێوە ھاتووە و نەشمدیوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٣٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)
- @Pirehelokan@Diyako kazm@Sarchia Banokay
- جارێ با element بنێینە لاوە. ناوی ئەم کتێبە بە یۆنایی Stoikheîa (ستۆیخیا) -یە. ئەم وشەیە نزیکایەتیی زۆرە لەگەڵ وشەی «ئەستوون» یا «ستوون» -ی کوردیدا. ھەروەھا لەگەڵ وشەکانی أسطقس و أسطوانة -ی عەرەبیدا. لێرەش نووسراوە کە والكلمة من نفس أصل كلمة الأسطوانة بمعنى العمود أو الركن. کەوایە، ناوی دروستی ئەم کتێبە بە کوردی دەبێ بە ستوونەکان. Aza (لێدوان) ١٣:٤٢، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)